تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تار و مار
سەرەوژێر بوو و تێکچوو و پرژ و بڵاو.

تاڵی بێ یار و دیار و تار و مار
عەلقەمی چیی؟ ئەرقەمی چیی؟ سەم دەخۆم!
سەرچاوە: نالی
تار و مار
پەرت و بڵاو. ڕەش و لوول.

لەشکری خەططی شکستە و، تیپی زوڵفی تار و مار
پادشاهی حوسنی عالەم گیری هێشتا غالیبه
سەرچاوە: نالی
تار و مار
پرژ و بڵاو و ئاوارە کراو.

کوفری زوڵفە تار و، ماری ئەرقەمن
صفری خاڵه، حەڵقەیی هیندووسییان
سەرچاوە: نالی
ماری ئەژدەر
ئەژدەها، بەگوێری ئەفسانەی کۆن جۆرە مارێکی ئێجگار گەورەیە ئاگر لە دەمیەوە دەرئەچێ.

لایەک (زەبانییە) لە لەسەروکاری نارە، نار
(هل من مزید) زوبانیە وەک ماری ئەژدەرە
سەرچاوە: نالی
هارووت و مارووت
دوو فریشتە بوون، ناو و باسیان له قورئانیشدا هاتووە، خەڵکیان فێری سیحر کردووە، پاشان خوا غەزەبی لێ گرتوون له بیرێکا له (بابل) سەرەو خوار هەڵیواسیون و تا ڕۆژی قیامه ت هەروا ئەمێننەوە و هەمیشە تینوویانه، بەڵام هەرچی ئەکه ن دەمیان ناگاتە ئاوی بنی بیرەکە..

ڕەقیب و موددەعی فیتنه و عیلاقەی چاوی جادووتن
له گۆشەی گۆشەوارەت نائیبی هارووت و مارووتن
سەرچاوە: نالی
ئەمارەت
نیشانە.

شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی ضەلالەت بوو
ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە
سەرچاوە: نالی
عەماریی
کەژاوە.

چ میعمارانە بۆ تەعمیری کەعبەی دڵ دەچێتە حەج!
خودا یار و مەدەدکار و نیگەهداری عەماریی بێ!
سەرچاوە: نالی
نەفسی ئەممارە
سەرچاوە: نالی
تۆمار
جاران ئەو نامانەی بە خەتی خۆش ئەنووسران و ڕستەی جوانیان تیا ئەهۆنرایەوە، کۆیان ئەکردنەوە و بەڕێز ئەیانلکاندن بەیەکەوە و پاشان لوولیان ئەکرد و نامە نامە بە دەرس بە منداڵیان ئەوت بۆ ئەوەی نووسەری خەت خۆش و ڕەوانبێژیان لێ دەرچێ. بەوەیان ئەوت تۆمار.

طوڕڕەت وەکو تۆماری شکستە و سەری کوڵمت
بۆ نووری سەوادم بووەتە شەمعی موتاڵا
سەرچاوە: نالی
ثیمار
جەمعی ثەمەرە بە مەعنا میوە.

شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو،
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی ثیماری گرتووە
سەرچاوە: نالی
سییەهمار
ڕەشمار.

زوڵفانی سییەهـ ماری به ئازاری دڵی زار
گاهێ له یەسارن، به جەفا، گەهـ له یەمینن
سەرچاوە: نالی
میضمار
مەیدانی ڕەمبازیی.

میضماری شەهسەوارییی تۆیە کە صەف صەفە
کۆگایی حاصیلاتتە بەیدایی بەیدەرە
سەرچاوە: نالی
میعمار
وەستا بەننا.

چ میعمارانە بۆ تەعمیری کەعبەی دڵ دەچێتە حەج!
خودا یار و مەدەدکار و نیگەهداری عەماریی بێ!