تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
لەوح
تەختەی لەسەر نووسین، یا (لوح المحفوظ) کە ئەو تەختەیەیە هەرچی لە جیهانا ڕووبدا و بە عیلمی خوادا ڕابووردبێ، تیا نووسراوە.

ظاهیر و باطین، لەسەر لەوحی حەقیقەت یا مەجاز
ئاشنای سیڕڕی قەڵەم بێ، غەیری « نالیی » کەس نەما
سەرچاوە: نالی
لەوح
هەر شتێکی پانتایی دار.

تەشبیهی حوسنی فائیقی، ئاخر، به چی بکەم!
نووری سونووحی طەلعەتی صەد لەوحی ئەنوەره
سەرچاوە: نالی
لەومە
سەرزەنشتی گەردوون ئەکەی کەوا بۆچ کارێک ئەکا ڕاستی هەر لەبنەوە بێ.. ئاگات لەوە نییە کە تەنانەت لە خۆیشتا دەستی ڕاستت خزمەتی دەستی چەپت ئەکا و ملکەچی ئەوە...

لەومەی زەمان دەکەی کە بۆچ خوارییی ڕاستیی دەوێ؟!
غافڵی دەستی ڕاستی خۆت خزمەتی دەستی چەپ دەکا
سەرچاوە: نالی
مولەووەث
پیس.

نەبوو ڕووم بێمە خاکی چاکی پاکی طەیبە، تا بیستم:
بە سەگ نابێ مولەووەث ئاوی زەرقا، بەحری ئیحسانە