تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دلکەش
دڵگیر.

نەیستان و خەسەکزاری صونووفی شەوکەیی خاری
گەلێ خۆشتر لە سەروستان و، دلکەشتر لە بوستانە
سەرچاوە: نالی
فیلکە
سەرە خڕەکەی تەشییەکە کە کراوە بە سەر دارە ستوونییەکەیدا و قولاپەکەی لێ گیر کراوە.

زەمانە چەرخ و، چەرخی ئاسمانیشی، فەلەک فیلکە
سەری ڕشتەی وجوودی چەندە باداویی و هەر ماوی
سەرچاوە: نالی
مەلەکولمووت، مەلەکولمەوت ملک الموت
فریشتەی گیانکێشان، عیزرائیل.

خاڵی نییە « نالیی » دڵەکەت ساتێ لە هیجران
تا تاری وجوودت نەپسێنێ مەلەکولمووت
سەرچاوە: نالی
کلک ئێستر