تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەلبیس
ڕیا و فێڵبازیی. لەبەرکردن (پۆشین).

تەلبیسی نییە ئەو کەسە دێوانەیی ڕووتە
بێچارە نەما غەیری حەیاتێکی لەبەردا!
سەرچاوە: نالی
تەلبییە
خوێندنی دوعای (لبَّيْكَ.. اللْهُمَّ لبَّيْكَ..). کە حاجیی لەپاش ئیحرام دابەستن بۆ حەج و لەکاتی سووڕانەوەیاندا بەدەوری کەعبەدا و لە هەندێ کاتی تردا ئەیخوێنن. شوهوود

بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی (صبغة اللە) بێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی (ید اللە) دەستیاری بێ!
سەرچاوە: نالی
خير البشر
چاترینی ئادەمیزاد.

ڕەحمەت به حوسنی صوورەتی ئینسان ظوهوری کرد
(خَیْرُ الْبَشَر) لەقەب به شەفاعەت مووبەششەره
سەرچاوە: نالی
قەلبی سوپاه
جاران سوپا کراوە به چەند بەشەوە , موقەددەمه و موئەخخەرە و مەیمەنه و مەیسەرە و قەلب، واتە , ئەوانەی له پێشەوە ئەڕۆن و ئەوانه ی لە دواوە ئەڕۆن و ئەوانه ی لای ڕاست ئەگرن و ئەوانه ی لای چەپ ئەگرن و ئەوانەی له ناو جەرگەدان، ئەرکی هەرە زۆری جەنگ ئەکەوێتە ئەستۆی ئەمانەی دوایی. قەلب

ئەم طاقمه مومتازە کەوا خاصصەیی شاه ن
ئاشووبی دڵی مەملەکەت و قەلبی سوپاهن
سەرچاوە: نالی
کولبە
کەلاوە.

بۆچ مایلی تەنهایی؟ سەوداێیکە خۆڕایی..
ئەی مەردومی بینایی، لەم کولبەیی تارەت چی!
سەرچاوە: نالی
قەلب
دڵ. دەروون. ناوەوە.

قەلبی مونەووەرە لە حەبیبانی نازەنین،
یا وەک سەقەر پڕە لە ڕەقیبانی لەندەهوور؟
سەرچاوە: نالی
جەلب
ڕاکێشان.

مومکین نییە جەلبی دڵی خووبان بە من و تۆ
نەمبیستووە تەسخیری مەلایەک بە مەلایێ
سەرچاوە: نالی
عاله می قەلب
جیهانی دڵ، جیهانی خۆشەویستیی.

وەرە تا عالەمی قەلبت نیشان دەم:
کەوا فەقی غینایە، مردنی ژین
سەرچاوە: نالی
قەلب
دڵ.

شاهیدی عەدله و وەفا، مەعدەنی صیدقە و صەفا
هاتووە دەرمان بکا قەلبی برینداری من
سەرچاوە: نالی
قەلب
گۆڕین.

ئەی شەمسی مایە پەروەر و ئیکسیری قەلبی خاک!
بنواڕە حاڵی هالیکی ئەم خاکە ئەحقەرە
سەرچاوە: نالی
کەلب
سەگ.

دوور لە تۆ « نالیی » سەگێکە، بێوەفایە، هەرزەگۆ
بۆچی بانگی ناکەی ئەم کەلبە کە نانی نانییە؟!