تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
لالە
گوڵێکی جوانە پتر لە شوێنی شێدار و قەراخ ئاودا ئەڕوێ. بە عەرەبیی پێی ئەڵێن (شقائق) یا (شقائق النعمان) ، گەلێ جۆری هەیە. هەیەتی سێ پەڕە و هەیەتی پێنج پەڕەی هەیە. ماڵییش و کێویشی هەیە. کێوییەکەی پەڕەکانی سوور و بنی پەڕەکانی لەکەیەکی ڕەشی پێوەیە. لە سەرەتای بەهارا بە سەلک ئەنێژرێ.

لالەکە مەجمەرێکە بە با خۆش و گەش دەبێ
ناوی کە پڕ خەڵووزە بە شەبنەم گەشایەوە
سەرچاوە: نالی
لالە
گوڵە مێلاقە.

دیدەت وەکو گوڵ سوورە، پڕی شەبنمی ئەشکە؟
یا لالەیی پڕ ژاڵەیە دوو نەرگسی شەهلات؟
سەرچاوە: نالی
لالە
گیایەکی بچووکی کێوییە زیاتر لە شوێنی شێداردا ئەڕوێ، ماڵییش ئەکرێ. لە سەرەتای ناوەڕاست مانگی بەهارا پێ ئەگا. جۆرە کێوییەکەی گوڵێکی سووری هەیە.

بێ دیدەوو دیداری، هەموو خوێنە گرینم
یەعنی گوڵ و نەرگس کە نەبێ، لالە دەنێژم
سەرچاوە: نالی
لالە
گوڵێکی سووری بەهارییە. کولاە؛ کڵاو.

ڕەیاحین پەرچەم و، لالە کولاه و، یاسەمەن طو ڕڕه
بەنەفشە خاڵ و. نەرگس چاو و، گوڵ زار و سەمەن ساقە
سەرچاوە: نالی
ضەلالەت
گومڕایی.

شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی ضەلالەت بوو
ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە