تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
غەرقە
غەرق، نوقم.

فەرقێکی هەبێ: داخڵی میحرابی ڕەجا بێ
چاوێکی هەبێ: غەرقەیی فرمێسکی بوکا بێ
سەرچاوە: نالی
فائیقە
حوشترێکە هەر لەگەڵ دۆشینیا گوانی پڕ ببێتەوە لە شیر.

قامەتت نەخلە، بە شیری، فائیقەی پەی کردووە
نەحلی بێنێشی مەمەت شەهدی سپیی قەی کردووە
سەرچاوە: نالی
فاقە ی دووهەم
تەڵە، داو.

صۆفیی لە فەقر و فاقە وەکو فاقە فاقی دا
تەسبیحی دام و دانەیە، ڕیشی دو فاقی فاق
سەرچاوە: نالی
فیرقە
تاقم.

زێر و زەبەر دەبن بە دو فیرقە، لە فیرقەتەین
واوەیل و ئیمتیازە کە کێ بێنە کێ بەرە
سەرچاوە: نالی
فەقر و فاقە
لاتیی و هەژاریی.

صۆفیی لە فەقر و فاقە وەکو فاقە فاقی دا
تەسبیحی دام و دانەیە، ڕیشی دو فاقی فاق
سەرچاوە: نالی
قەشقە
بۆمان ڕاست نەکرایەوە مەعنای چییە. وای بۆ ئەچین بەپێی موناسەبەتی شوێن (عەشقی) یا (مەشقی) بێ.

ڕەقیبی جوفتەلی، نابێتە نەخچیرت، کە خەرکوڕڕە
ئەلیفی چایرە دائیم لە قەشقەی کەردڕ و جەودا