تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شەوی قەدر
شەوە تاکەکانی دەی دوایی مانگی ڕەمەزان کە عادەت وابوو زۆر کەس تا بەیانیی نەئەنووستن و مۆمیان دائەگیرساند و خواپەرستییان ئەکرد و، ئەوترا دوعای تیا گیرا ئەبێ.

ڕوومەتت شەمعی شەوی قەدرە، دڵم پەروانەیە
نەحری میینای ڕۆژی عیدە، ڕۆحەکەم قوربانییە
سەرچاوە: نالی
شەوی قەدر و مەعاریج
شەوی ڕێزلێگرتن و سەرکەوتن بۆ ئاسمان.

جێ بازی مەقدەمی شەوی قەدر و مەعاریجی
سەربانی عەرش و کورسی یو جوبرەیلی شەهپەڕە
سەرچاوە: نالی
عالیی قەدر
پایە بڵند.

سیراجی ئەنبیا، خەتمی ڕوسول، نووری موبینی حەق
کە عالیی کەعب و قەدر و دەست و صەدر و خاتەمی شانە