تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
قەتاد
دارێکی سەختە دڕکێکی وەک دەرزی تیژی هەیە.

قەتاد و عەرفەج و خیطمیی و عەضات و عەوسەج و ئەثلی
چ دامەن گیر و شین و دڵنشینی ڕێی غەریبانە!
سەرچاوە: نالی
سەرقەتار
سەرقافڵە.

ئەسیری سیلسیلەی بەندی مەهاری سەرقەتارت بم
کە دەمکێشێتە ڕەوضەی حەی وەکوو مەجنوونی دێوانە
سەرچاوە: نالی
حەقیقەت
ئەو وشەیەی بۆ مەعنای ڕاستەقینەی خۆی بەکارهێنرابێ.

ظاهیر و باطین، لەسەر لەوحی حەقیقەت یا مەجاز
ئاشنای سیڕڕی قەڵەم بێ، غەیری « نالیی » کەس نەما
سەرچاوە: نالی
دیققەت
وردیی. باریکی.

شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی؟!
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا؟!
سەرچاوە: نالی
طاقەت
توانا.

بە زو ڵ فی تۆیە وابەستە، لە من دڵ گەر پەرێشانە
بە ئەبرۆی تۆیە پەیوەستە، ئەگەر طاقەت لە من تاقە
سەرچاوە: نالی
فیرقەت
جیایی.

باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ با قییە نیوە نەفەسێکم
سەرچاوە: نالی
ڕیققەت
ناسکیی.

ڕەققێتیی تەن و، ڕیققەتی دڵ، ڕوقبەتی طاعەت
مەخصووصی ڕەقیب بۆ له منی خەستە ڕقی بوو!