تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
قەبەس
دەسەچيله، چەپكێک پووش یا چیلکه بنرێ به ئاگرێکەوه تا داگیرسێ و ببرێ له شوێنێکی تر ئاگری پێ بکرێتەوە.

مەعلوومه چونکی جەمعی ڕوسول موقتەبیس لەون
يووسف یەکێ لەوانه که سەرلەوحی دەفتەرە
سەرچاوە: نالی
نوقەبا
نوقەباء، جەمعی نەقیبە، پلەیەکە لەو پلانەی ئەهلی تەصەووفی پێ ئەگەن.

دوککانی توحەف، کانی حەیا، کانیی بەقا بێ
قوببەی لە قیبابی نوقەبا بێ، نەقوپابێ
سەرچاوە: نالی
ڕوقەبا
جەمعی ڕەقیبە واتە مەعنای بەدکار.

مەستانە هەڵستێت و بە کوێریی ڕوقەبا بێ
ئەم بابزەنە گەرم و تەڕی کا بە کەبابێ