تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حوققێکی
حوققەیەکی.

حوققێکی زەڕی صافی لەسەر بانی نرابێ
نەختێکی بە صەد صەنعەتی (مانیی) قڵەشابێ؟!
سەرچاوە: نالی
دەشتی فەقێکان
تەختانێک بووە لە سەر کارێز لە بەر گردی سەیواندا و تۆزێ بە لای گردی حاجی ئەولاوە، کەوتووەتە ڕۆژەڵاتی شاری سولەیمانییەوە، پردێکی بچکۆلەی دار هەبو لە شیوەکەی سەر قەبران ئەپەڕێتەوە ئەچوویتە ناو دەشتی فەقێیانەوە. ئێستە شوێنەکەی هەموو بووە بە خانوو. تا ساڵانی ١٩٤٠ ئەو باوە و ئەو ئاوە هەبوە، پاش ئەوە وردە وردە خانوو شوێنەکەی داگیر کرد (سەرچاوە

توخوا فەضایی دەشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میثالە یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور) ؟
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
فەقێ
کەسانێک بوون لە تەمەنی ١٠ - ١٢ ساڵانەوە حوجرەی تایبەتییان لە مزگەوتەکاندا هەبو، زانستەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی و هەندێ بابەتی فەلسەفە و ماتماتیک و ئاسمان شوناسییشیان ئەخوێند. تا پاش جەنگی یەکەمی جیهانیش بناخەی خوێندن و خوێندەواری لە کوردستانا ئەوان بوون. کە لە خوێندن ئەبوونەوە، ئەبوون بە مەلا. لەناو ئەم مەلایانەدا زانای گەورە گەورە هەڵکەوتووە. دەوری گەورەی پەیدابوون و گەشەپێدان و پاراستنی ئەدەبی کورد ئەم مەلا و فەقێیانە دیویانە. ئیستاش لە زۆر لای کوردستانا فەقێیەتی ماوە، بەڵام زۆر ڕووی کردۆتە کزی.

توخوا فەضایی دەشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میثالە یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور) ؟