تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حوققەی طیب
سندووق یا قوتووی بۆن خۆشیی.

ئەی قوببەیی طەیبە کە دەڵێی حوققەیی طیبی! ،، مەئوایی حەبیبی!
مسکێنم و بۆ خاکی عەطرناکە کە هاتووم ،، بەو بۆنەوە هاتم
سەرچاوە: نالی
طیب
شتی بۆن خۆش.

« نالیی » لەبی (حەبیبه) هەم طیب و هەم طەبیبه
خولاصەیی لەبیبه، فەرمانبەری لەبی به
سەرچاوە: نالی
طیلەسم
طەلیسم، پارچە کاغەزێک یا پارچە میتاڵێکە جادووگەران چەند وشە و نەخش و خشتەیەکی لێ ئەنووسن گوایە بۆ چاوەزار و شتی وا باشە. کراوە بە کینایە لە ڕاز و نهێنیی و شتی پەی پێ نەبراو.

دامێنی بە ئەنواعی گوڵ و مڵ خەمڵابێ
گەنجێکی تێدا بێ کە طیلەسمی نەشکابێ
سەرچاوە: نالی
باطیل
بەتاڵ، دانەمەزراوە.

بێ نیییەتی تەقبیلی دەمت عاطیلە ڕۆژووم
بێ حەضرەتی میحرابی برۆت باطیلە نوێژم
سەرچاوە: نالی
عاطیل
پەککەوتوو.

بێ نیییەتی تەقبیلی دەمت عاطیلە ڕۆژووم
بێ حەضرەتی میحرابی برۆت باطیلە نوێژم
سەرچاوە: نالی
قاطیعی ڕێگەی سەفەر
ڕێگەی سەفەری ئەبڕی. یاخود بووبو بە چەتری ڕێگەی سەفەر، مەبەست لەوەیە ئەوەندە تیژڕەو بو، ئەتوت ڕێگەی سەفەر تاڵان ئەکا، یاخود ڕێگای سەفەر لە ترسی ئەو نەمابو، واتە ئەوەندە زوو تەی ئەبوو بە هۆی ئەوەوە.

عاقڵێ بوو ناوی کەر بو، قاطیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلووکتر بوو لە صەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
سەرچاوە: نالی
لەطیف
ناسک.

ڕەنگی نییە ڕوخسارەیی ڕەنگین و لەطیفی
ڕۆشن بووە ئەم نوکتە ئەباتی لە بەصەردا
سەرچاوە: نالی
خەطی سەبز
گەنەمووی سمێڵی تازە دەرهاتوو.

خەطی سەبزی لە کەناری لەبی، « نالیی »! هەروەک
« خضری زیندە » لەسەر چاهە، زولالێکی هەیە