تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
صەد
هەرچەند.

تا فەلەک دەورەی نەدا - صەد کەوکەبی ئاوا نەبوو -
کەوکەبەی میهری موبارەک طەلعەتی پەیدا نەبوو
سەرچاوە: نالی
صەد پارە
پینە پینەی لە صەد پارچە دراوە یەک.

قیمەتی ماچی دوصەد کیسەیی ساغە و نیمە
غەیری یەک کیسەیی صەد پارە لە گیرفانمدا
سەرچاوە: نالی
صەدارەت
کەوتنە لای سەرەوە. ئیشارەتیشە بە زاراوەی (صەدر) کە لە سەردەمی عوسمانییەکاندا بە سەرەکوەزیران وتراوە.

کێ دەستی دەگاتە بەی و ناری نەگەیشتووت
لەو تەختە کەوا صاحیبی مۆرن بە صەدارەت؟
سەرچاوە: نالی
صەدر
لای سەرووی مەجلیس.

« نالیی » کە صەدری مەسنەدی تەمکینی تەکیە بوو
بۆ تۆ بووە بە دەربەدەری کووچەوو و سوقاق
سەرچاوە: نالی
صەدەف
گیانلەبەرێکی دەریاییە لە بەهارانا دێتە سەر ئاو و سکی ئەکاتەوە دڵۆپی بارانی تێئەکەوێ ئەنجا سکی ئەنێتەوە بە یەکدا، ئەو دڵۆپە بارانانە لە سکیا ئەبن بە مرواری. جا ئەگەر پتر لە دڵۆپێکی تێکەوتبوو، پتر لە مروارییەکی تیا پەیدا ئەبێ، بەڵام مروارییەکانی ورد ئەبن و زۆر گرانبەها نابن. ئەگەر تاقەیەک دڵۆپیشی تێکەوتبوو تاقە مروارییەکی لێ پەیدا ئەبێ و ئەو مروارییە زۆر گرانبەها ئەبێ. ئیستا هەرچی زۆر نایاب و گرانبەها بێ، پێی ئەوترێ (دوڕڕی یەتیم).

تاقانە یەتیمی خەلەفی ئاخری نیسان!
تۆ خۆش بی، صەدەف بوو بە فیدات، دوور بی لە ئافات
سەرچاوە: نالی
عالیی صەدر
سنگ بەرز. کینایەیە لە پیاوی دەرکەوتوو و خاوەن شکۆ.

سیراجی ئەنبیا، خەتمی ڕوسول، نووری موبینی حەق
کە عالیی کەعب و قەدر و دەست و صەدر و خاتەمی شانە