تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شەرار
شەرارە، بڵێسە.

« نالیی »  وا دائیم کە مەشغووڵی فوغان و ناڵەیە
باعیثی هیجرانی یارە دڵ شەراری گرتووە
سەرچاوە: نالی
شەراو
شەراب.

ئەو شەربەتە، ئەو جامە شەراوە لەبی ناوە
بۆ  « نالیی » یە ئاخر کە خودا بۆ ئەوی داوە
سەرچاوە: نالی
شەرح
لێکدانەوە. (یەکاڵا کردنەوە).

هەر مەسئەلە بیکرێ کە بە تۆ شەرحی کرابێ
مومکین نییە کەس دەخڵی بکا چین و خەطا بێ
سەرچاوە: نالی
شەرح
لێکدانەوە. ئەو کتێبەی کە تێکستی کتێبێکی تریان، وشە وشە و ڕستە ڕستە خستبێتە ناویەوە و مەعنای ئەو وشە و ڕستانەیان پێ لێک دابێتەوە.

لە شەرحی هەیئەتی مەتنی بەدەن کە هەر جوزئی
سەقیمە، عاجزە تەصحیح و ڕابیطی تەدبیر
سەرچاوە: نالی
شەرزە
شێر بەچە، شێرزاد، ئازا.

ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک
شکاندت گەردنی صەد شێری شەرزە!
سەرچاوە: نالی
شەرمەزار. هەوا
ئارەزووی نەفس.

ئەی مەسجید و میحرابگەهت قیبلەیی حاجات ،، بۆ ئەهلی موناجات!
مەحجووبی هەوام و ئەمەتە مەشهوودی مەعلووم ،، بۆ ڕاهی نەجاتم
سەرچاوە: نالی
شەرەر
پزیسکە.

شەرەر و تابش و بارش لە دەمی ڕەعدی بەهار
ئەثەری سۆزشی گریانە لە ئەفغانمدا
سەرچاوە: نالی
صوورەتی بەشەریی
وێنەی ئادەمیزاد.

بورهانە صورەتی بەشەریی چونکە نوورە، نوور
بێ ظیللە، ماسیوای بە دوو نیسبەت مووعەببەرە
سەرچاوە: نالی
مووبەششەر
مژده پێدراو.

ڕەحمەت به حوسنی صوورەتی ئینسان ظوهوری کرد
(خَیْرُ الْبَشَر) لەقەب به شەفاعەت مووبەششەره