تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شەبە
شەوە. مووروویەکی ڕەشە.

یەمی دیدە پڕ لە مەرجان، وەک یەشمی ئابدارە
شەبەیە شەبیهی زوڵفی سیاهی وەک زوخاڵیی
سەرچاوە: نالی
شەبەهـ ی یەکەم
وەک.

شەبەهی زۆڵفی شەبەهـ گۆنەیە، ڕووگەردانی
بە سەری ئەو کە بە سەودا سەر و سامانم دا
سەرچاوە: نالی
شەبەهـ
وەک.

غوباری ئەو شەو و ڕۆژەن ڕدێنی ماش و برنج
کە تێکەڵن شەبەهی صوبح و شام و شیر و قیر
سەرچاوە: نالی
شەبەهـ ی دووەم
موورووی شەوە.

شەبەهی زۆڵفی شەبەهـ گۆنەیە، ڕووگەردانی
بە سەری ئەو کە بە سەودا سەر و سامانم دا