تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
شێخ
پیری تەریقەت.

کوشتەی نیگاهی دیدەتە، گەر مەست، ئەگەر خەراب
بەستەی کەمەندی زوڵفتە، گەر شێخ، ئەگەر سولووک
سەرچاوە: نالی
شێخ هەباس
شێخ عەبباس، یەکێک بووە لە سەییدەکانی بەرزنجە، قەبرەکەی زیارەتگای خەڵکە، کەوتووەتە داوێنی سولەیمانییەوە. جاران بەو دەور و پشتەیان ئەوت گەڕەکی جوولەکەکان. ئیستا پێی ئەڵێن گەڕەکی شێخەباس.

ئێستەش بە بەرگ و بارە عەلەمداری (شێخ هەباس) ،
یا بێ نەواوو بەرگە گەڕاوە بە شەخسی عوور؟!