تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بێشکە
بێشکەی مناڵ.

بێش و کەم بێ شکەم و حیرص، وەکوو طیفلی ڕەضیع
زاوییە بێشکەم و بێ شکم و بێ حییەلم
سەرچاوە: نالی
غونچە پشکوت
سەرچاوە: نالی
موشکیل
زەحمەت،

ئەم سەرسەری بازانه کەوا هەمسەری بوومن
موشکیل، بگەنه ساعیدی شاهێکی وەکوو من
سەرچاوە: نالی
موشکین
موشکاوی، بۆنخۆش وەک کەسێک موشکی لە باخەڵدا بێ.

یەعنی ڕیاضی ڕەوضە کە تێدا بە چەن دەمێ
موشکین دەبێ بە کاکۆڵی غیلمان و زوڵفی حوور
سەرچاوە: نالی
موشکین نەفەس
ئەوەی هەناسەی بۆنی موشک بدا.

شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
سەرچاوە: نالی
میشکات
تاقێکە دیوەودەر نەبێ.

بەم کاسە لەسەر پەنجە دەڵێن: نووری عەلا نوور
ڕەخشانە لە میشکاتی قەدەحدا وەکو میصباح
سەرچاوە: نالی
میشکات
دەلاقەی نادیوەودەر کە چرای تیا دائەنرێ.

جامی تاقی مەیکەدە میشکاتی قیندیلی دڵە
شیشە پڕ قەرقەف لە ڕەفڕەف شاهی عالی ڕەفڕەفە
سەرچاوە: نالی
میشکی تەتار
جۆرە میشکێکە ناوبانگی بۆنخۆشیی دەرکردووە.

شکەنجی تاری پڕ میشکی تەتار و تارە، ئەمما ئەو
دوتا و، هەر تایە بارێکی لە عەنبەر ناوە زولفەینی
سەرچاوە: نالی
مێشکی ئەذفەر
میشکی پوختە و بۆن خۆش.

طەیبه که یەعنی عەکسی بەقیعی هەموو عەبیر
طەیبه که یەعنی مایەیی ئەو ئەو میشکی ئەذفەرە
سەرچاوە: نالی
مەشکور
سوپاسکراو.

شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبیی
مەساعیی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باریی بێ!
سەرچاوە: نالی
نەوشکۆفە
سەرچاوە: نالی
وشکە صۆفیی
ئەو جۆرە صۆفییانەی کە مەسەلەی ئایینیان بە شێوەیەکی زۆر وشک گرتووە و لەئاستی سادەترین ڕابواردنی حەڵاڵدا چاوپۆشیی پیشان نادەن.

بنواڕە وشکەصۆفیی و ڕەقصی بە هەلهەلە
دیسان لە بەحری وشکی هەوا کەوتە پێمەلە
سەرچاوە: نالی
وشکەمەلە
مەلە له شوێنی بێئاوا.

« نالیی » له هەوا کەوتە سەما، بوو به شەناوەر
بەو وشکە مەلە بیمی هیلاکی غەرقی بوو
سەرچاوە: نالی
ئەشک
فرمێسک.

لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانیی
لەباتیی پوختەگیی سووتام و ئیستەش پێم دەڵێ: خامە
سەرچاوە: نالی
سوروشک
فرمێسک.

خاکی بەری پێت هەم گڵ و هەم گوڵ بە سوروشکم
وەقتی غەم و شادی ئەوە کردوومە بەسەردا
سەرچاوە: نالی
مرواریی ئەشک
فرمێسکی وەک دەنکی مرواریی سپیی.

مروارییی ئەشکم وەکو یاقووتی، ڕەوانە
ساقیی! بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقیی..
سەرچاوە: نالی
ڕەشک
بەخیلیی، ئێرەیی.

سیمین بەدەن و، سەرو قەد و، لەنجە تەذەرون
کافر نیگەهـ و، ڕەشک، له بوتخانه یی چینن