تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شکستە
ئەو زوڵفەی ڕاست نەبێ، لوول بێ.

پەرێشان و شکستە و سەرنیگوون داماوە زولفەینی
تومەز بادی صەبای چین و خەطای لێ داوە زولفەینی
سەرچاوە: نالی
شکستە
شکاو، تێکەڵ و پێکەڵ.

لەشکری خەططی شکستە و، تیپی زوڵفی تار و مار
پادشاهی حوسنی عالەم گیری هێشتا غالیبه
سەرچاوە: نالی
شکستە
جۆرە خەتێکی فارسییە بە ئاسانی بۆ هەموو کەس ناخوێنرێتەوە و کەسی شارەزای ئەوێ.

طوڕڕەت وەکو تۆماری شکستە و سەری کوڵمت
بۆ نووری سەوادم بووەتە شەمعی موتاڵا