تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
کەشفی نەکرد
دەرینەخست، لای نەدا.

دەم هەمدەمی غونچێکە نەپشکووتووە هێشتا
با کەشفی نەکرد بەرگی عەطرپۆشی گوڵی ڕووت
سەرچاوە: نالی
کەشف
دەرخستن. زاراوەی ئەهلی تەصەووفە، بە حاڵەتێک ئەڵێن لە قۆناغێکی تایبەتیدا بۆ پیاوانی خوا پەیدا ئەبێ و توانایان ئەبێ هەندێ شتی وا بزانن بنیادەمی تر نەیزانێ و لە ڕێگای خوێندن و فێربوونیشەوە نایزانن.

شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەصڵ و کەشف و تەقریرە
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیثی حادیث و ڕاویی