تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئیشتیباە
بەهەڵەداچوون.

سەوادی طوڕڕەیی ئەو ئیشتیباهی سەهوی جوان
بەیاضی غوڕڕەیی ئەم ئینتیباهی سوجدەیی پیر
سەرچاوە: نالی
گشتیی. ئیصغا
گوێشلکردن.

دیوانی گەرمی باری خودایە، بە پایە عام
ئیصغایی خەڵقە، ساعەتێکی عەرضی مەحضەرە
سەرچاوە: نالی
دەشتی فەقێکان
تەختانێک بووە لە سەر کارێز لە بەر گردی سەیواندا و تۆزێ بە لای گردی حاجی ئەولاوە، کەوتووەتە ڕۆژەڵاتی شاری سولەیمانییەوە، پردێکی بچکۆلەی دار هەبو لە شیوەکەی سەر قەبران ئەپەڕێتەوە ئەچوویتە ناو دەشتی فەقێیانەوە. ئێستە شوێنەکەی هەموو بووە بە خانوو. تا ساڵانی ١٩٤٠ ئەو باوە و ئەو ئاوە هەبوە، پاش ئەوە وردە وردە خانوو شوێنەکەی داگیر کرد (سەرچاوە

توخوا فەضایی دەشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میثالە یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور) ؟
سەرچاوە: نالی
زوشتی
ناشیرینی،

خەرقە پۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری ذاتی ئەمن؟
بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا
سەرچاوە: نالی
مشتی مەلا
کینایەیە لە نەکرانەوە و هیچ لێ نەبوونەوە.

یا کۆمەڵە زیوی بوخەلا دور لە سەخا بێ
موغلەق بە بەخیلیی، بە مەثەل مشتی مەلا بێ