تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سەفینە
کەشتی.

فەضا بەحری موحیط و وشتری تێدا سەفینەی بەڕ
سەرابی میثلی نیل و دیجلە و جەیحوون و عوممانە
سەرچاوە: نالی
سەفیە
نەفام.

دەست بە دەست چوو تا گەیشتە دەستی عەططاری سەفیە
نایە سەر نار و عەذابی ڕۆحی داوو سفت و سۆی
سەرچاوە: نالی
سەفەرمام
سەفەرمدام.

ئەفەس هەروا لە ڕێدا دێت و نایێ
لە سەیر و مەیری ئەسبابی سەفەرمام
سەرچاوە: نالی
قاطیعی ڕێگەی سەفەر
ڕێگەی سەفەری ئەبڕی. یاخود بووبو بە چەتری ڕێگەی سەفەر، مەبەست لەوەیە ئەوەندە تیژڕەو بو، ئەتوت ڕێگەی سەفەر تاڵان ئەکا، یاخود ڕێگای سەفەر لە ترسی ئەو نەمابو، واتە ئەوەندە زوو تەی ئەبوو بە هۆی ئەوەوە.

عاقڵێ بوو ناوی کەر بو، قاطیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلووکتر بوو لە صەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
سەرچاوە: نالی
گورگی سەفەر
وەک گورگ ڕاکەر لە سەفەردا.

کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕ نیشاط و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچیی نەچێژ
سەرچاوە: نالی
ئەسەف درێژ
کەسێ خەفەتی زۆر بێ.

ئەسەف درێژی شەو و ڕۆژی ئەو شەو و ڕۆژەم
قوصووریان بووە طوولی نەدامەتی تەقصیر