تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سیراج
چرا.

بۆ مەجلیس و یاریی سەبەبی شەوق و سیراجیی
بۆ ڕاو و سواریی عەلەمی زین و سورووجی
سەرچاوە: نالی
ئکسیر
زاراوەیەکی کیمیایی کۆنە، بە گەوهەرێک وتراوە چییەتیی تەنێکی گۆڕیوە بە چییەتییەکی تر، وەک ئەوە کە جیوە بکا بەزیو و مس بکا بە زێڕ.. تا ئێستا لە زانستدا شتی وا نەدۆزراوەتەوە.

ئەی شەمسی مایە پەروەر و ئیکسیری قەلبی خاک!
بنواڕە حاڵی هالیکی ئەم خاکە ئەحقەرە
سەرچاوە: نالی
ئیکسیر
مایەیەکی کیمیاییە گوایە ئاسن و مسی پێ ئەکری بە زێڕ.

تیژاوی سوروشکم وەکو ئیکسیری سوهەیلە
ڕوخسارەیی زەردم وەکوو ئەوراقی خەزانە
سەرچاوە: نالی
خاسیر
دۆڕاندوو.

ڕوو زەرد و وشک و خائیب و خاسیر ببێ عەدوو
واصیل ببم بە ڕەحمەتی بارانی، مەقبەرە