تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئایینەی سکەندەر
ئاوێنەکه ی ئەسکەندەری مەکدۆنیی که ئەڵێن ئەوەندە بەرز بووە دنیای هەموو لێوە دیوە،

تۆزێ ئایینه ی سکەندەر وا به دەم باوە. وەلێ
گەردی دامانی غەریبانه لووری جامی جەم
سەرچاوە: نالی
ئەسکەندەر
ئەسکەندەری مەکدوونی کە لای هەولێردا لەشکری دارای شای ئێرانی بەزاند و وڵاتەکەی داگیر کرد.

بە سەراوێزەیی چاوێنەییی کەللەی سەریان
لە کەی و قەیصەر و ئەسکەندەر و دارا نییە باس
سەرچاوە: نالی
تەسکین
دامرکان، ئۆقرە گرتن.

عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا
گونجایش و تەسکینی نییە، زۆرە لە کەمدا!
سەرچاوە: نالی
مسکێن
فەلاحی بێ زەویی.

ئەی قوببەیی طەیبە کە دەڵێی حوققەیی طیبی! ،، مەئوایی حەبیبی!
مسکێنم و بۆ خاکی عەطرناکە کە هاتووم ،، بەو بۆنەوە هاتم
سەرچاوە: نالی
کانی ئاسکان
کانی و سەراوێک بووە لە ڕۆژاوای سولەیمانییەوە، ئیستا گەڕەکێکە. لە سەردەمی بابانەکاندا، وەک لە شیعرێکی شێخ ڕەزاوە. دەرئەکەوێ، مەیدانی ڕمبازی و پێشبڕکەی سواریی بووە.

ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانیی ئاسکان) ،
یاخۆ بووە بە مەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟!