تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سولووک
ڕێگرتنەبەر. لە زاراوەی ئەهلی تەصەووفدا جۆرە خواپەرستییەکی تایبەتییە لە ڕێگای ئازاردانی دەروونەوە.

بە میعراجی سولووکی سالیکداندا تا نەچیی ڕۆژێ،
لەناو جەهلی مورەککەبدا دەمێنیی هەروەکوو ماوی
سەرچاوە: نالی
سولووک
ڕەوشت. خواپەرستیی ئەهلی تەصەووف.

« نالیی » کە ویقاری نییە، بێباکە لە خەڵقیی
صۆفیی کە سلووکێکیی هەیە، عوجب و ڕیایە
سەرچاوە: نالی
سولووک
ڕێ گرتنەبەر.

بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو
دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە
سەرچاوە: نالی
سولووک
سالیک، مرید، ئەوەی خەریکی خواپەرستییە.

کوشتەی نیگاهی دیدەتە، گەر مەست، ئەگەر خەراب
بەستەی کەمەندی زوڵفتە، گەر شێخ، ئەگەر سولووک
سەرچاوە: نالی
سولەیمان
حەزرەتی سولەیمان.

صەریری جونبوشی تەخت و مەحەففەی مەخمەڵیی سەوزی
دەڵێی تەسبیحی مورغانە، لەسەر تەختی سولەیمانە
سەرچاوە: نالی
سولەیمانی
یەکێکە لە بەناوبانگترین شارەکانی کوردستان، ئیبراهیم پاشای بابان لە ساڵی ١٧٨٤دا دروستی کردووە و پێتەختی میرنشینی بابانی لە (قەڵا چوالان) ـەوە بۆ گواستووەتەوە.

داخڵ نەبی بە عەنبەری سارایی (خاکوخۆڵ)
هەتا نەکەی بە خاکی (سولەیمانی) یا عوبوور