تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئیستیعلا
ئەو مەعنایەی کە (علی) ی حەرفی جەڕ ئەیگەیەنێ. بەرزبوونەوەی (هینەکەی) پیاو.

خورووجی (با) لە لوصوق و (عەلا) لە ئیستیعلا
دوخوولی عەتبەیی (عەن) فاصیلە لە تیری جەفیر
سەرچاوە: نالی
تەڕدەستیی
ئەوەتە بنیادەم زوو بێتە دەست و کار هەڵسووڕێنێ.

فەرمووی بە مژەی مەستی، ئازانە و تەڕدەستیی
سادەی لە دڵی سستی، تیرێ، بە تەمەننایە
سەرچاوە: نالی
دەستیار
یارمەتیی دەر.

بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی (صبغة اللە) بێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی (ید اللە) دەستیاری بێ!
سەرچاوە: نالی
دەستی کەر
کینایەیە لە کەسێ یا شتێ کەڵکی هیچی پێوە نەمابێ و فڕی درابێتە لاوە.

چەندە خۆشە دابنیشین دوو بە دوو ئەمن و گوڵم
داکەوێتن موددەعی لەو خوارە هەروەک دەستی کەر
سەرچاوە: نالی
سستی
لاوازیی و نەخۆشیی.

بە نەشئەی سستیی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!
سەرچاوە: نالی
ڕاستی صەبا
ئیشارەتە به دوو ئاوازی مۆسیقا، (ڕاست) و (صەبا).

گوتم: ڕاستی صەبا هەڵسە! گوتی: مەشرەب موخالیفیە
گوتم: نارێ، گوتی: بایە، گوتم: ئەوجێ، گوتی دوورە