تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
زەنابیل
جەمعی (زەنبیل) ە، جۆرە سەبەتەیەکی دەستییە میوە و سەوزە و شتی وای تێ ئەکرێ.

دو و مینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ
ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعطەرە
سەرچاوە: نالی
زەنبوور
مێش هەنگ، مەبەست لێی ئارەزووی بنیادەمە.

بە غەیری (عەن) کە لە بۆ نەزع و عەزلی زەنبوورە
کە ژاری ماری نەچێژی عوسەیلەیی هەنجیر
سەرچاوە: نالی
زەند و زەندە
دوو وشەی عەرەبین، دوو جۆرە دارن، سەروویان زەند و ژێروویان زەندەیە، لە بەیەک گەیاندن و لێکدانیان ئاگر پەیدا ئەبێ.

ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هەر نیزاعە و گیر و دار
جەمعی ماء و نار و زەند و زەندەوو، مەرخ و عەفار
سەرچاوە: نالی
زەنگ و قۆڕ
ئەو زەنگلەی ئەکرێتە ملی وڵاخی باریی کاروان لە سەفەری دووردا و لەدوورەوە دەنگی دێ.

قەطاری زەنگ و قۆڕی ئوشتر و ئێستر لەسەر کێوان
دەڵێی زیڕەی صەدای قاز و قوڵنگی ئەوجی کەیوانە
سەرچاوە: نالی
زەنگڵه
زەنگ.

تا چاکی نەکەی پڕ له هەوا سینەیی « نالیی »
وەک زەنگڵه ئاوازەیی ناڵه ی دڵی نایێ
سەرچاوە: نالی
زەنگی
ڕەش.

پەرچەمی سونبولیی و، قەددی  (قضيب البان) یی
زوڵف بەهلوولیی و، خەط زەنگیی و، وەجهی حەسەنە
سەرچاوە: نالی
زەنگیی
قولەڕەش که جاران کۆیله بوون و کڕراون و فرۆشراون.

زوڵفی جەڕڕاڕی صەفاصەف خستە پێش
یەعنی زەنگیی لەشکری قیروسییان
سەرچاوە: نالی
زەنەخدان
چاڵایی سەر چەناکە.

شەفیری چاڵی شۆری هەر دەڵێی لەعلی نمەکپاشە
حەفیری چاهی وشکی هەر دەڵێی چاهی زەنەخدانە
سەرچاوە: نالی
فرزەند
کوڕ، مناڵ.

شیعرەکانم، کە جگەرگۆشی منن، دەربەدەرن
دڵی » نالیی » چ ڕەقە، قەط غەمی فرزەندی نییە!
سەرچاوە: نالی
فورزەندی فەیلەقووس
ئەسکەندەری کوڕی فیلیپی مەکدوونی.

ئەی دڵ! خەراجی حاصڵی ظوڵماتی بەحر و بەڕ
میراتی ئیعتیبارە لە فورزەندی فەیلەقووس
سەرچاوە: نالی
مەخزەنی ئەسرار
جێگای ڕاگرتنی ڕاز و نهێنی.

هەم گوڵبەنی بێ خاری، هەم مەزرەعی ئەزهاری
هەم مەخزەنی ئەسراری، ئیثباتی مەزایا کچ
سەرچاوە: نالی
مەخزەنی طەبع
شوێنی چاپ.

لایقی مەخزەنی طەبعە هەمو کەنزی غەزەلم
قابیلی ضەربی ڕەواجە زەڕ و زیوی مەثەلم
سەرچاوە: نالی
گەزەند
زیان.

چاوی من بەحری موحیطی تۆیە بۆ دەفعی گەزەند
لێت موعەییەن بێ کە « نالیی » گوڵ بە دڵ پەرژین دەکا
سەرچاوە: نالی
بابزەن
شیشی کەباب.

مەستانە هەڵستێت و بە کوێریی ڕوقەبا بێ
ئەم بابزەنە گەرم و تەڕی کا بە کەبابێ
سەرچاوە: نالی
قەڵبەزەن
بێکارە.

تەرکی ئارایشی تەن نەقدی ڕەواجی عەرەبە
تۆ عەجەم، مەردی موزەخرەف تەنیی و قەڵبەزەنی
سەرچاوە: نالی
ڕەهزەن
چەتە و جەردە، ڕێگر.

وەک ماە و ستارەت که ببێ مەیلی هەڵاتن
سەرکردەیی ڕۆژ، ڕەهڕەوی شەو، ڕەهزەنی خەو به