تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەستوونە زێڕینە
کۆڵەکە زێڕینە، (قوس قزح).

حوققەی فەلەکول ئەطلەس و ئەستوونەیی زێڕین
بێ بییکە بە تارای سەر و ترکەی خەز و واڵا
سەرچاوە: نالی
زێر
ژێر.

زێر و زەبەر دەبن بە دو فیرقە، لە فیرقەتەین
واوەیل و ئیمتیازە کە کێ بێنە کێ بەرە
سەرچاوە: نالی
دەزێن بە ئاو
بەهاران کە کانیی ئەتەقێ و ئاوێکی ئێجگار لە جاران زۆرتری پیادێ.

کانیی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با
شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک
سەرچاوە: نالی
تۆزێ
کەمێک.

هەوای سەیری بەڕ و بەحر ئاگری بەرداوەتە عومرت
کە تۆزێ مونعەقید خاکی، دڵۆپێ مونجەمید ئاوی!