تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
زەهرفرۆش، سرکەفرۆش
کینایەیە لە ڕووگرژ و ڕووترش.

دەرحەقی من زەهر و سرکەفرۆشە بە برۆ
دەرحەقی غەیری ئەمن غەیری شەکەرخەندی نییە
سەرچاوە: نالی
صەرفی مەغفيرەت
جێبەجێکردنی لێخوشبوونەکه.

با بێینه سەر وەجاهەتی قەدری لەکن خودا
بۆ عاصييان له مەغفیرەت و صەرفی مەغفيره
سەرچاوە: نالی
عەرفەج
ڕووەکێکی دەشتییە.

قەتاد و عەرفەج و خیطمیی و عەضات و عەوسەج و ئەثلی
چ دامەن گیر و شین و دڵنشینی ڕێی غەریبانە!
سەرچاوە: نالی
عەطرفشان
ئەوەی بۆنی خۆش بڵاو ئەکاتەوە.

ماوەردە لەسەر خەرمەنی گوڵ عەطرفشانە،
یا ئاوی حەیاتە: عەرەقی وردی موحەییات؟!
سەرچاوە: نالی
صیرف
ڕووت.

خوێنی صیرفە پێی سەر و دەستت حەنایی کردووە
ڕەنگی دەست و سەر نییە، ڕەنگی سەری دەستانییە
سەرچاوە: نالی
صەرف
زانستی داتاشینی فیعل لە زمانی عەرەبدا. ڕوو لادان.

لە نەحو و صەرفی ئەداتێ مەپرسە ئەی موعریب
کە ڕەفع و نەصب و جەڕ و جەزمە ئالەتی تەقریر
سەرچاوە: نالی
عارف و مەعرووف
ئەو دوو فریشتەیەی لە قەبرا پرسیار لە پیاوی چاک ئەکەن.

تەنگە ئەوا دەبێ کە لە ئەو جێگە تەنگەدا
سائیل نەکیر و عاریف و مەعرووف و مونکەرە