تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
صوبح دەم
سەرچاوە: نالی
ئەدا دەکا
ئەگەیێنێ.

« نالیی » عەجەب بە قووەتی حیکمەت ئەدا دەکا
مەعنایی زۆر و گەورە بە لەفظی کەم و بچووک
سەرچاوە: نالی
تەڕ دەماخ
بە شەوق.

کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕ نیشاط و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچیی نەچێژ
سەرچاوە: نالی
حەلقەیی دەر
ئەڵقەڕێزی دەرگا کە هەمیشە لە دەرەوەیە و سەر بائەدا و چاوەڕوانە..

حیرەتزەدە وا دیدە وەکوو حەلقەیی دەر ما
بێ مایە نییە عاشیقی بێچارە، (بفرما)!*
سەرچاوە: نالی
دەئب
نەریت.

سەر خاتیمەیی حوسنی عیادەت کە نەهاتی
بارێ بگەرە فاتیحەوو دەئبی زیارەت!
سەرچاوە: نالی
دەبوستان
قوتابخانە.

کوڕ زیبی دەبوستانە، کچ شەمعی شەبوستانە
بۆ بەزمی تەماشا کوڕ، بۆ خەڵوەتی تەنها کچ
سەرچاوە: نالی
دەبوور
ڕەشەبا.

مەحوی قەبووڵی خاطری عاطر شەمیمتە
گەردی شیمال و گێژی جەنووب و کزەی دەبوور
سەرچاوە: نالی
دەبێژم
ئەڵێم. لە بێژنگ یا لە هێڵەکی ئەدەم.

دەورانییە، وەک هێڵەکی سەودا، سەری گێژم
بۆیە بە دەقیقیی مەثەلە هەرچی دەبێژم
سەرچاوە: نالی
دەججال
هەڵخەڵەتێن و درۆزن. کابرایەکی ساختەچییە بەر لە قیامەت پەیدا ئەبێ و خەڵکێکی زۆری پێ هەڵئەخەڵەتێ پاشان لەسەر دەستی موحەممەدی مەهدیدا ئەکوژرێ... ئەڵێن یەک چاویشی هەیە.

خۆی کردووە بە گەورە و و قەڕڕاڵی موڵکی تەن
پشت و وەزیری ئەو سەگە دەججالی ئەعوەرە
سەرچاوە: نالی
دەخڵ
دەسکەوت.

حەیاتت نەقدی تەحصیلی بەقاوو ڕیبحی ڕیضوانە
ئەتۆ دەیکەی بە مایەی دەخڵ و خەرج و کەسبی بەدناویی
سەرچاوە: نالی
دەخڵ
پەیوەند.

طەبیبی من دەبێ دەخڵی هەبێ، صاحیب ئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارم!
سەرچاوە: نالی
دەخیل
پەنا هاوردوو.

قوربان! دەخیلی حەلقەیی شوبباکی ڕەوضەتم
سێ ئیلتیجام هەیە، کە لەگەڵ ئەو دووەم شەڕە
سەرچاوە: نالی
دەدا کم و خا
ئەدا. ڕۆژپەرستیی (مز)

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
دەر
دەرگا.

دەری ڕەحمەت کەوا بەحری موحیطی عاصییە « نالیی »
تیا جان و تەن ئوفتادەی شەپۆلی سەیلی عیصیانە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
دەربان
دەرگاوان.

چ حوجرە؟ وا لە خاکی میللەتی دەوڵەت پەناهیدا
کەمینە خادیمی سوڵطان و، شاهەنشاهی دەربانە!
سەرچاوە: نالی
دەرت
دەرگات.

بێ ئەگەر بێتە دەرت، دەیدەیە بەر شەق وەک گۆ
نییە ذاتیشی نەیێ دڵ، چ بکا، قوڕ بەسەرە!
سەرچاوە: نالی
دەرج
نووسراو. تیا دانراو.

موشەڕڕەف بوو بە تەختی عەرش و تاجی قوربی (عند الله)
بە هەرچی دەرجی (او ادنی) و (ما اوحی) ی قورئانە
سەرچاوە: نالی
دەرماندە
داماو.

چ زەرقا؟ بۆ سیاه ی ی دەفتەری هەر ناصییە ماحیی
چ طەیبە؟ بۆ تەبایی دەردی هەر دەرماندە دەرمانە
سەرچاوە: نالی
دەرهەم
تێکشکاو. لەخەفەتابوو، بەپێی ئەوە ک لە (دەر) و (هەم) پێکهاتبێ.

مەغشووشی زەڕە، عاجزی زیو، دەرهەمی دیرهەم
بۆچ تێکچووە صۆفیی کەرەبۆز بۆ غەمی باریی؟!