تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دەڵ
مێچکە مێچکەکەر بۆ ئەم و ئەو. دەڵە سەگ کە لەکاتی دەڵەبەبادا گەماڵ وەک ڕەوگ ئەکەونە دوای. (دەلە) لە فارسیدا بە ژنی فێڵبازیش ئەوترێ.

دنیا مەحەللی کەون و فەسادێکە، حیز و دوون
مەعلوومە چەن بەحیلەیە، عەییارە، چەند دەڵە!
سەرچاوە: نالی
دەڵەک
گیانلەبەرێکی کێوییە پێستەکەی پارەیەکی زۆر ئەکا.

شێخیی و سەراپا دەڵەک و ڕێوی دەپۆشیی
« نالیی » م و بە ڕووتی لە هەموو دیدە دەپۆشم
سەرچاوە: نالی
ئاردەڵۆک
ئەوەی له وردیی و سپێتیدا له ئارد بچێ.

کاسە بۆیه لازمه تا ئاردەڵۆکی دەربدا
سەوڵی بۆیە لازمه نەک جۆگەلە بیبا به تاو
سەرچاوە: نالی
بێ بەدەڵ
ئەوەی ئەوەندە بەنرخ بێ شتێ نەبێ بۆ ئەوە بشێ لەبریتیی ئەوا بدرێ.

بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح،
هەر کەسێ کووتاڵ و پارچەی بێ بەدەڵ سەودا دەکا