تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دەریا
بەحر، مەبەست لە ڕاستییە.

صۆفییان هاتنە مەجلیس وەرەقی دیدە بشۆن
لەکن ئەو دێمییە وشکانە لە دەریا نییە باس
سەرچاوە: نالی
دەریای عومان
دەریایەکە لە ڕۆژەڵاتی نیمچە دورگەی عەرەب، لە باشووری ڕۆژاوایەوە وڵاتی (عومان) یش هەیە کە پایتەختەکەی شاری (مەسقەط) ە.

چاوی من دەم دەم دەڕێژێ ئاوی صاف و خوێنی گەش
دا بڵێن دەریای عومانە دوڕڕ و مەرجانی هەیە