تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
موخەییەر
سەرپشک. ئارەزوو دراوە دەست.

موژدە لە عاصییان کە ئەو ئیقباڵی ڕەحمەتە
ئیسمی ڕەحیم و غەوث و شەفیع و موخەییەرە
سەرچاوە: نالی
موشەخخەص
دیاریی و ئاشکرا.

موشەخخەص لەشکری خەططت لەسەر تەسخیری باڵایە
کە طوڕڕەی (میری میران) ت نیشانەی ثەبتی طوغرایە
سەرچاوە: نالی
کوڵخەن
سەرچاوە: نالی
باخە
کیسەڵ. لە هەموو نوسخەکانی بەردەستمانا نووسراوە (باغە) بەڵام هەڵەیە.

بەو دەننی فوراتە کە دەکا پەششە بە عەنقا،
نەک لەو خومی نیلە کە دەکا باخە بە تیمساح،
سەرچاوە: نالی
مەخە
لەوانەیە کورتکراوەی (مەخوول) بێ کەو ئەویش کورتکراوەی (محمود) ە. دیارە ناوی شێتێکی دیاریی بووە لە سولەیمانیی سەردەمی نالیییدا، زۆرجار بە ڕووت و قووتی گەڕاوە.

من لە بێبەرگیی (مەخە) م پرسیی، کە بۆچ ڕووتی؟ وتی:
« ڕەببی من شێت بم، ئەگەر شاد بم بە بەرگی عاریە!»