تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خیرس
ورچ.

عەیب و لەعبی خەڵقی کرد تا یاری خستە داوی خۆی
خەصمه کەی من کەلبی ئاهوو گیرە، خیرسی لاعیبە
سەرچاوە: نالی
ئاخیرە
ڕۆژی قیامەت.

خەلعەتی تەشریفی هەرکەس بێ چییە، غەیری کەفەن!
هەر ئەوە هەم فاخیرە و بۆ ئاخیرە و یەکجارییە
سەرچاوە: نالی
ئاخیرەت
ئەو دنیا.

تا (سولەیمانان) نەبوونه صەدری تەختی ئاخیرەت،
(ئەحمەدی موختار) ی ئێمە شاهی تەخت ئارا نەبوو
سەرچاوە: نالی
ئاخیر و ئەووەل
هەموو وەچەکانی ئادەمیزاد لە سەردەمی هاتنی پێغەمبەرەوە تا ڕۆژی قیامەت.

موحەممەد، ئەحمەدی مورسەل، مونیری مینبەر و، مەحفەل
بەشیری ئاخیر و ئەووەل، نەذیری خوێش و بێگانە
سەرچاوە: نالی
تەسخیر
داگیرکردن و سەر پێ نەویی کردن. مەبەست لێرەدا داگیرکراوەکەیە.

(فاتیحە!) تەسخیرە شاری دڵ به طابووری ئەلەم
موددەتێکی زۆرە پاتەختە لەبۆ خاقانی غەم
سەرچاوە: نالی
تەسخیر
هێنانە ژێربار و ڕام کردن.

مومکین نییە جەلبی دڵی خووبان بە من و تۆ
نەمبیستووە تەسخیری مەلایەک بە مەلایێ
سەرچاوە: نالی
فاخیر
نایاب و گرانبە ه ا.

خەلعەتی تەشریفی هەرکەس بێ چییە، غەیری کەفەن!
هەر ئەوە هەم فاخیرە و بۆ ئاخیرە و یەکجارییە