تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خضر
حەزرەتی خضر کە ئەڵێن ئاوی ژیانی خواردووەتەوە بۆیە تا قیامەت ئەژی. ئیشارەتیشی بە ناوی نالییی خۆی تیایە. فەیض

لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خضرم
فەیضی تۆ ڕەحمەت و من سەوزە گیا
سەرچاوە: نالی
خضر
خدری زیندە که مەشهوورە ئاوی حەیاتی خواردووەتەوە و تا قیامەت نامرێ.

هەرچەندە که عومری خضر و جامی جەمت بوو
چونکه ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو!
سەرچاوە: نالی
خضر
حەزرەتی (خضر) پێغەمبەر، یا (مەلا خدری نالییی) خۆی.

سەری زوڵفت کە ڕشتەی عومری خضرە، نیوە هەودایە
چ هەودایە؟ کە هەر حەڵقەی دوصەد زەنجیری سەودایە!
سەرچاوە: نالی
خضری زیندە
خدری زیندە کە ئەڵێن تا ڕۆژی قیامەت نامرێ چونکە ئاوی ژیانی خواردووەتەوە.

خەطی سەبزی لە کەناری لەبی، « نالیی »! هەروەک
« خضری زیندە » لەسەر چاهە، زولالێکی هەیە
سەرچاوە: نالی
ماءالخضر
ئاوی خضر، ئەو ئاوەی حەزرەتی خضر پێغەمبەر لێی خواردووەتەوە و بۆیە نامرێ.. لێرەدا مەبەست لە (ئاوی مەلا خدری نالییی) خۆیەتی.

تا گەرمڕەوی ڕێگەیی ظوڵماتی بەقا بێ
(ماءالخضر) ت قەطرە لەسەر قەطرە فیدا بێ