تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
جامی جەم
ئاوێنەکەی جەمشید، ئەویش ئاوێنەیەکی وەک ئەوەی ئەسکەندەر بووە.

تۆزێ ئایینه ی سکەندەر وا به دەم باوە. وەلێ
گەردی دامانی غەریبانه لووری جامی جەم
سەرچاوە: نالی
جامی جەم
ئاوێنەکەی جەمشید که مەشهوورە هەموو دنیای تیا دیوە.

هەرچەندە که عومری خضر و جامی جەمت بوو
چونکه ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو!
سەرچاوە: نالی
جەم جا
جێنشینی جەمشید.

شاهی جەم جا « نالییا » (تاریخ جم) تەئریخیە
دا نەڵێن لەم عەصرەدا ئەسکەندەری جەم جا نەبوو
سەرچاوە: نالی
جەماڵ
جوانیی. دیارە ئەگەر جوانیی و تێگەیشتن پێکەوە لە ئافرەتێکدا کۆ ببنەوە، ئەو ئافرەتە ئەبێ بە نموونە و لە هەموو لایەک پەنجەی بۆ ڕائەکێشن و باسی ئەکەن.

ئەڵڵا.. ئەڵڵا.. کە چ عەقڵ و کەماڵێکی هەیە!
لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی هەیە!
سەرچاوە: نالی
جەمع
کۆمەڵ. پرژ و بڵاو نەبوو.

خاطرێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا!
سەرچاوە: نالی
جەمماز
وشتری تیژڕەو.

بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو
دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە
سەرچاوە: نالی
مونجەمید
مەییو.

هەوای سەیری بەڕ و بەحر ئاگری بەرداوەتە عومرت
کە تۆزێ مونعەقید خاکی، دڵۆپێ مونجەمید ئاوی!