تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بەرجەستە
هەڵکەوتوو.

وەرە سەیری خیابان و بەیاضی دەفتەری نالیی
کە صەف صەف، مەصرەعی بەرجەستە، ڕیزی سەروی مەوزوونە
سەرچاوە: نالی
بەرجەستە
سەرچاوە: نالی
بەرد
یا سەرما یا هەر (بەرد) ی کوردیی.

ئەکثەر کەسینه، تابیعی بەرد و حەرارەتە
یەعنیی وەقوودی نارە، بوخاری موسەییەرە
سەرچاوە: نالی
بەردی به قیمەت
(احجار کریمة).

گوتم: ئەی ماه، دڵی من به دڵی خۆت بکڕە!
گوتی: من بەردی به قیمەت به کەبابی نادەم
سەرچاوە: نالی
بەردی عەجووز
برجی پیرەژن لە دوا ڕۆژەکانی زستانا، یاخود مەبەست لە (بەرد) هەر بەردی کوردی و لە (عەجوز) یش بنیادەمی پیرە.

ئەو فەوت و وەفاتە سەبەبی عەهد و وەفاتە
چوو صاعیقەیی بەردی عەجووز و گوڵ و مل هات
سەرچاوە: نالی
بەردەباز
ئەو بەردەی له بوارا له ناو چەم و ڕووباری بچووکدا دائەنرێ و خەڵکی بەسەریا ئەپەڕنەوە.

سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختەبەندی جێتە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە
سەرچاوە: نالی
بەرزنجیی
سەیدی بەرزنجەیی.

کە جێگەت بۆ عیبادەت بێ، چ فەوقانیی، چ تەحتانیی
کە حوببت بۆ سیادەت بێ، چ (بەرزنجیی) ، چ (باراویی)
سەرچاوە: نالی
بەرزنجە
مەڵبەندی ناوچەی سرۆچکە لە هەرێمی شارباژێر لە شارستانی سولەیمانیی.

کە جێگەت بۆ عیبادەت بێ، چ فەوقانیی، چ تەحتانیی
کە حوببت بۆ سیادەت بێ، چ (بەرزنجیی) ، چ (باراویی)
سەرچاوە: نالی
بەرق
برووسکەی هەور.

بێ قسەی غونچەی دەمت کاتی تەبەسسوم ڕووبەڕوو
هەتکی شوعلەی بەرق و نەظمی دائیرەی پەروین دەکا
سەرچاوە: نالی
بەرق
شەوق دانەوە.

(بَرِقَ الْبَصَر) لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی
(خَسِفَ الْقَمَر) لە ئیشراق قیامەتی جەمالیی
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
بەرگ
پەڕە،

لەسەر بەرگی گوڵێکی باغی حوسنت
هەزار، گوڵچینی بێ بەرگ و نەواچین!
سەرچاوە: نالی
بەریاوێت
بەری ئاوێت، بەری خست.

خۆ زگی نیشتۆتە ئەرضی و، توومەزا هێشتاوەکوو
نوطفەکەی هەر ئاو بو، بەریاوێت لەبەر هەور و هەڵاو
سەرچاوە: نالی
بەرین
پان و پۆڕ و گەورە.

عەرشی بەرین که دائیرەیە، ڕەوضە مەرکەزە
فەرشی زەمین به عەرصەیی طەیبه موجەوهەرە
سەرچاوە: نالی
بەس
زۆر.

خۆش صوبح دەمێکە کە بە خەندە دەنوێنێ
بەس ذەڕڕەیی خۆرشید لە ذەڕڕێکی سوهادا
سەرچاوە: نالی
بەستە
گیرۆده و بەسراوه.

ئەی خەستەیی چاوت هەمو ئاهوویی تەتاریی!
وەی بەستەیی زوڵفت هەمو شێرانی شکاریی!
سەرچاوە: نالی
بەستە
سەرچاوە: نالی
بەستە
بەسراو، کراو به چەپک.

لالەن به بەدەن، ئەطڵەسی ئەخضەر که لەبەرکەن
نەوڕەستە گوڵن، بەستە لەگەڵ دەستە گیاهن
سەرچاوە: نالی
بەستە زوبان
زمان بەسراو، بێ دەسەڵات.

خەڵقیی کە هەموو کۆدەکن و بەستە زوبانن،
با بێن و لە « نالیی » ببیەن شیعری سەلیقیی
سەرچاوە: نالی
بەسط