تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بۆ
بۆن.

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە،
یا بۆیی هەناسەی دەمی غونچەی لەرەزانە؟!
سەرچاوە: نالی
بۆ
بوون.

نەخلی باڵات نەوبەرە، تازە شکۆفەی کردووە
تۆ کە بۆی شیرت لە دەم دێ، ئەم مەمەت کەی کردووە!
سەرچاوە: نالی
بۆتە
جێگای تاقی کردنەوەی مایە بۆ جوێکردنەوەی بێگەرد و ناپاکی لە یەکتر.

ذەڕڕێک لە چاوی بۆتەیی صەڕڕافی کەففەدا
مەخفیی نییە، دیارە، وەکو ڕۆژی نیمەڕە
سەرچاوە: نالی
بۆسە
ماچ.

جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
« فالبائس یستوهب من فیک معاشا »
سەرچاوە: نالی
بۆقلەموون
عەلیشیش.

گەهـ طاوس و، گە هـ کەبکن و گەهـ بۆقەلەموونن
گەهـ ئاتەش و، گەهـ شوعله، گەهێ دوودی سیاهن
سەرچاوە: نالی
بۆیا
بۆندار.

بۆ شەربەتی شیرینی فنجانە لەسەر سینی
مەم توحفەیی توففاحی، شەم عەنبەری بۆیا کچ
سەرچاوە: نالی
بەوبۆنەوە
بە بۆنی ئەو خاکەوە، یا بەهۆی ئەو خاکەوە.

ئەی قوببەیی طەیبە کە دەڵێی حوققەیی طیبی! ،، مەئوایی حەبیبی!
مسکێنم و بۆ خاکی عەطرناکە کە هاتووم ،، بەو بۆنەوە هاتم