تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەبابیی
نابووتیی و کەڵک پێوەنەبوون.

چ زەرقا؟ بۆ سیاه ی ی دەفتەری هەر ناصییە ماحیی
چ طەیبە؟ بۆ تەبایی دەردی هەر دەرماندە دەرمانە
سەرچاوە: نالی
جانباز
ئەوەی گیانی خۆی ئەخاتە مەترسییەوە و مل ئەنێ و گوێ بە مەترسی نادا.

بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو
دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە
سەرچاوە: نالی
جۆبار
جۆگە.

خاکی میزاجی عەنبەر و داری ڕەواجی عوود
بەردی خەراجی گەوهەر و جۆباری عەینی نوور
سەرچاوە: نالی
حەرباء
یەکێکه له گیانلەبەرە خشۆکەکان ڕەنگی به گوێرەی ئەو شوێنەی تیایەتی ئەگۆڕێ، حەزی زۆر له بەرخۆرە. کینیایەیە لەو کەسانە که بۆ هەر دەور و سەردەمێ بەرگی ئەو دەور و سەردەمە لەبەر ئەکەن.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
خووبان
جوانان.

مومکین نییە جەلبی دڵی خووبان بە من و تۆ
نەمبیستووە تەسخیری مەلایەک بە مەلایێ
سەرچاوە: نالی
خیابان
ئەو هێڵە سپییەی لەنێوان دوو نیوەی بەیتی قەسیدەدا ستوونیی دائەکشێ. هەروەها سپێتی نێوان دێڕێک و دێڕێک.

وەرە سەیری خیابان و بەیاضی دەفتەری نالیی
کە صەف صەف، مەصرەعی بەرجەستە، ڕیزی سەروی مەوزوونە
سەرچاوە: نالی
خیابان
شەقام.

شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوضەیە، یاخۆ
عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟!
سەرچاوە: نالی
خەبایا
شاردراوە.

واقیف بەهەرچی کەتمی خەبایانی ماضییە
عالیم بەهەرچی دێت و دەبێت و موقەددەرە
سەرچاوە: نالی
خەرابات
وێرانە و کاول.

خەراباتی دڵی « نالیی » مەفەرموو: خاڵییە، نایەم!
به مەرگی تۆ قەسەم، چاوم! به ذیکرت بەیتی مەعموورە..
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
دیدەباز
چاوکراوە و وریا، یان چاو وەک چاوی باز.

شاهێنی دیدەبازە، مەستی شەرابی نازه
دڵدار و دڵنەوازە، دڵکێش و دڵفریبه
سەرچاوە: نالی
دەربان
دەرگاوان.

چ حوجرە؟ وا لە خاکی میللەتی دەوڵەت پەناهیدا
کەمینە خادیمی سوڵطان و، شاهەنشاهی دەربانە!
سەرچاوە: نالی
زەبانییە
ئەو فریشتانەی بەرپرسی ئاگری دۆزەخن.

لایەک (زەبانییە) لە لەسەروکاری نارە، نار
(هل من مزید) زوبانیە وەک ماری ئەژدەرە
سەرچاوە: نالی
سارەبان
حوشترەوان، ئەو زەلامەی لەگەڵ وشتردا ئەڕوا و ئاگاداریی ئاکا.

مەگەر ڕێی حاجیانە وا تیا سەییارە سەییارە!
مەجەڕڕە ئالەتی جەڕڕی جەریری سارەبانانە!
سەرچاوە: نالی
سەبوکبار
بار سووک. کینایەیە لە بنیادەمی بۆش و هیچ و پووچ کە شتێک نەبێ مێشکی پێوە خەریک بکا.

صۆفیی کە گرانبارە، بێ مەغز و سەبوکبارە
صووفپۆشێ غەمی بارە، ئەو باری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
شوبباک
پەنجەرە. شیشبەند، چوارچێوەیەکی ئاسنی تان و پۆیی کون کونی سەر بەڕەڵڵایە، بەسەر قەبری پیاوچاکانیەوە دائەمەزرێنن بۆئەوەی کەس پێ نەنێتە سەر قەبرکە خۆی.

قوربان! دەخیلی حەلقەیی شوبباکی ڕەوضەتم
سێ ئیلتیجام هەیە، کە لەگەڵ ئەو دووەم شەڕە
سەرچاوە: نالی
شوتوربان
وشترەوان.

شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوضەیە، یاخۆ
عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟!
سەرچاوە: نالی
شێخ هەباس
شێخ عەبباس، یەکێک بووە لە سەییدەکانی بەرزنجە، قەبرەکەی زیارەتگای خەڵکە، کەوتووەتە داوێنی سولەیمانییەوە. جاران بەو دەور و پشتەیان ئەوت گەڕەکی جوولەکەکان. ئیستا پێی ئەڵێن گەڕەکی شێخەباس.

ئێستەش بە بەرگ و بارە عەلەمداری (شێخ هەباس) ،
یا بێ نەواوو بەرگە گەڕاوە بە شەخسی عوور؟!