تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
باغی سێوان
مەبەست سنگی یارە که مەمکی وەک سێوی پێوەیه.

له دوگمەی سوخمه دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باغی سێوان
سەرچاوە: نالی
باغیی
یاخیی، لەخوانەترس.

طاغیی و باغیی و، باغی گوڵ و نەیرەنگ و فەنی
شاد و شادابە بە گوڵ ئاتەشیی و نارەوەنی
سەرچاوە: نالی
باغیی
گوڵی ناو باخ یاخود یاخیی بوو و لە ڕێ لاداو.

چونکە مەنشووری گوڵەندامیی بە ناوی خۆی دەوێ
یار، ئەگەر لەو باغییانە کەس بمێنێ، عارە بۆی
سەرچاوە: نالی
باغەبان
باخەوان.

نەخل و ڕوممان پێکەوەن، یا باغەبان وەی کردووە:
سەروی هێناوە لە سێب و بەی موتوربەی کردووە!