تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
کابین
ئەو ئەندازە پارەیەی پیاو لەکاتی ژنهێنانا لە ئەستۆی ئەگرێ بیدا بە ژنەکە. لەو مەعنایەشەوە وەرگیراوە بۆ هەر شتێ مرۆ لە ئەستۆی خۆی بگرێ.

لە چاوانم هەتاکەی قەطرە قەطرە خوێن دەکەی ئەی دۆست!
کوا ئەم عەهد و پەیمان و وەفا کابینتە، بازا
سەرچاوە: نالی
گەرمابە
گەرماو، حەمام.

شێخم! وەرە دەر، فەصڵی بەهار و گوڵ و گەشتە
ئەییامی لە گەرمابە خزان وەقتی خەزانە!
سەرچاوە: نالی
ئاب
ئاو.

سوروشکم ئاب و دانەی نارە، کێ دێ:
بە گەرمیی داوەرێ بەم طەرزه تەرزە؟!
سەرچاوە: نالی
قەللاب
بێبار.

قەللابی جیهان نەقدی عەیاری نییە قوربان!
« نالیی » مەحەکی هیممەتی کردوویە موجەڕڕەب
سەرچاوە: نالی
ئاب
ئاو، تەڕایی. مەبەست فێنکییە. تاب و تاو، گەرمی.

گەر ئاب و تابی جەننەتیی و دۆزەخیت دەوێ
بنواڕە نێو چەوانی بەشووش و برۆی عەبووس
سەرچاوە: نالی
ئیشراب
پێ خواردنەوە.

بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەطافەت
لەذذەت دەگەیێنی بە دڵ و ذیهنی موخاطەب
سەرچاوە: نالی
ئینتیخاب
هەڵبژاردن، به مەعنا هەڵبژاردەیە.

خاڵی بەینی چاو و ئەبرۆت ئینتیخابی کاتیبه
یەعنی نوقطه ی فەرقی ئیبنو موقله ویبنو حاجیبه
سەرچاوە: نالی
ئەصحاب
یاران.

(کهف الأنام) ی هیجرەتی ئەصحابی بێ ڕوقوود!
بیکه به خاکی خادیمی قیطمیری ئەو دەرە
سەرچاوە: نالی
باب
باوک. دەرگا.

بەس گریە بکە بۆ پدەر و بابی حیجابت
بێ بابیی تۆ مووریثە بۆ وەصڵ و مولاقات!
سەرچاوە: نالی
باب
دەرگا. جۆر.

بابێکی هەیە دونیا بۆ عەشقی مەجازی، بەس
« نالیی » چییە ئەو بابە: ئادەم کوڕ و حەووا کچ
سەرچاوە: نالی
تاب
تاوی باران.

جۆشش و تابە لە نێو دیدەیی گریانمدا
چ تەنوورێکە لە تەندوورەیی طۆفانمدا
سەرچاوە: نالی
تاب
تاو، گەرما.

لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانیی
لەباتیی پوختەگیی سووتام و ئیستەش پێم دەڵێ: خامە
سەرچاوە: نالی
حیجاب
پەردە. دەرگاوان.

بەس گریە بکە بۆ پدەر و بابی حیجابت
بێ بابیی تۆ مووریثە بۆ وەصڵ و مولاقات!
سەرچاوە: نالی
خیطاب
فەرموودە. له عیلمی نەحویشدا جۆرە ضەمیرێک و له عیلمی صەرفیشدا جۆرە فیعلێکیه.

حاضری ئەمر و خیطابه دڵ، ئەگەرچیی مەنهییە!
راجیعی تۆیە ضەمیری من، ئەگەر چیی غائیبه!
سەرچاوە: نالی
خەراب
ئەو سەرخۆشەی لەتامبەدەر سەرخۆش بێ، کە پێیشی ئەڵێن بەدمەست.

کوشتەی نیگاهی دیدەتە، گەر مەست، ئەگەر خەراب
بەستەی کەمەندی زوڵفتە، گەر شێخ، ئەگەر سولووک
سەرچاوە: نالی
سێراب
تێراو. بەو چیمەنە ئەڵێن کە ئاوی زۆری ئەدرێ بۆ ئەوەی هەمیشە گەش و تێراو بێ.

چاوێ بخە لە سەبزەوو سێرابی دائیرە
جێ جیلوەگاهی چاوەکەمە نەرمە یا نە زوور؟
سەرچاوە: نالی
سەراب
سەراو.

کاسێکی بلوورینی نخونیی لە سەرابێ
نەختێکی لەبەر مەوجی لەطافەت قڵەشابێ
سەرچاوە: نالی
سەراب
وردە زیخی بریقەدار کە ڕێبوار لەدوورەوە وائەزانێ ئاوە.

فەضا بەحری موحیط و وشتری تێدا سەفینەی بەڕ
سەرابی میثلی نیل و دیجلە و جەیحوون و عوممانە
سەرچاوە: نالی
سەراب
دەشتی لمین کە لەدوورەوە ئەبریسکێتەوە و تینوو وائەزانێ ئاوە و ئەچێتە سەری و کە بۆی دەرئەکەوێ هیچ نییە بە نائومێدی ئەگەڕێتەوە.

« نالیی » یو سینەیی بێ کینەیی چاکم، ئەمما
چاکی دامەن تەڕم و وشکە سەرابی عەمەلم
سەرچاوە: نالی
طەناب
تەناف.

مەڵێ ڕێگەی کەشندە، یا کوشندە ئەژدەرە، یاخۆ
کەمەندە، یا طەنابی خێوەتی گەردوونی گەردانە
سەرچاوە: نالی
عونناب
عەنناب، درەختێکی دڕکاوییە، شەش میترێک بڵندە، گەڵاکانی هێلکەیی و ددانەدارن. گوڵێکی زەرد و هێشوویی ئەگرێ، دارەکەی ڕەق و سوورە. بەرێکی ورد و خڕ و بەتام و شیرینی هەیە. لە پایزا پێ ئەگا. بۆ دەرمانیش بەکاردێ.

شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو،
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی ثیماری گرتووە
سەرچاوە: نالی
عیتاب
لۆمە و گلەیی.

مەستوورە کە حەسناوو ئەدیبە بە حیسابێ
هاتە خەوم ئەمشەو بە چ نازێک و عیتابێ!