تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەشعار
جەمعی شیعرە.

« نالیی » کە قەدەحنۆشە، مەستانە و سەرخۆشە
خامۆش و نمەدپۆشە، ئەشعاری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
ئەشک
فرمێسک.

لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانیی
لەباتیی پوختەگیی سووتام و ئیستەش پێم دەڵێ: خامە
سەرچاوە: نالی
ئەشکبار
فرمێسکاویی.

بە کوێریی دوور لە (نووریی) مایەوە « نالیی » لەمێ، یاڕەب!
فویووضی تۆزی ڕێگەی کوحلی چاوی ئەشکباری بێ!
سەرچاوە: نالی
ئەشکی ڕەوان
فرمێسک. کینایەیە لە (ئاو).

دێوانە کە زانیی کە دەبێ عوقدەگوشا بێ
هەستاوو گوتی: ئەشکی ڕەوانم بە فیدا بێ!
سەرچاوە: نالی
ئەشکەنجە
ئازار.

« نالیی » مەثەلی حاڵی لە ئەشکەنجەییی غەمدا
وەک ناڵە لە نەیدا، وەکو نالە لە قەڵەمدا
سەرچاوە: نالی
ئەصحاب
یاران.

(کهف الأنام) ی هیجرەتی ئەصحابی بێ ڕوقوود!
بیکه به خاکی خادیمی قیطمیری ئەو دەرە
سەرچاوە: نالی
ئەصداف
جەمعی صەدەفە. صەدەف گیاندارێکی بچوکی ئاوییە لە قاپڵۆغێکایە پێی ئەڵێن صەدەف و بەناوبانگترین جۆری، جۆرێکە پێی ئەڵێن صەدەفی مرواریی، مایەیەک لە گیانی خۆیا پەروەردە ئەکا وردە وردە ڕەق ئەبێ، ئەوە ئەو مایەیە کە پێی ئەڵێن مرواریی.

ئەی ئاهووی نادیدە بە تەئثیری مەهیبیی
یا گەوهەری ئەصدافیی و یاقووتی دورووجیی
سەرچاوە: نالی
ئەصفەر
زەرد.

لەو کێشە کێشەیەدا کەوا ڕەش سپیی دەبێ
لەو کێش کێشەیەدا کەوا ئەحمەر ئەصفەرە
سەرچاوە: نالی
ئەطوار
جەمعی طەورە،

مەشرەبی « نالیی » گەلێ ئابیی و ترشە، بەڵێ
موعتەریفه خۆی دەڵێ: چا نییە ئەطواری من
سەرچاوە: نالی
ئەطڵەس
جۆرە قوماشێکه.

لالەن به بەدەن، ئەطڵەسی ئەخضەر که لەبەرکەن
نەوڕەستە گوڵن، بەستە لەگەڵ دەستە گیاهن
سەرچاوە: نالی
ئەعوەر
یەک چاو.

خۆی کردووە بە گەورە و و قەڕڕاڵی موڵکی تەن
پشت و وەزیری ئەو سەگە دەججالی ئەعوەرە
سەرچاوە: نالی
ئەغیار
بێگانە و ناحەز.

شەربەتی خەوف و ڕەجای ئەغیار و یار
ترش و شیرین هەم دەچێژم، هەم دەخۆم
سەرچاوە: نالی
ئەفخەر
پڕ شانازیی و شکۆ.

دا کووچە کووچە خۆڵی بەسەردا بکا به چنگ
لەو خاکه ئەفخەرە کە هەموو تاج و ئەفسەرە
سەرچاوە: نالی
ئەفسەر
کڵاوی شاهانه.

دا کووچە کووچە خۆڵی بەسەردا بکا به چنگ
لەو خاکه ئەفخەرە کە هەموو تاج و ئەفسەرە
سەرچاوە: نالی
ئەفغان
هاوار.

شەرەر و تابش و بارش لە دەمی ڕەعدی بەهار
ئەثەری سۆزشی گریانە لە ئەفغانمدا
سەرچاوە: نالی
ئەفلاک
جەمعی (فەلەک) ـە واتە ئاسمانەکان.

مونەججیم کەرگەس و لاشەی لە لا شەیئێکە، نەیزانی
کە ئەم ئەفلاکە چەند لاکە، کە ئەم گەردوونە چەند دوونە
سەرچاوە: نالی
ئەفگار
بریندار و ماندوو و شەکەت.

حیکمه تی تۆ مولهەمه، هەم قەدەمت مەرحەمە
موستەحەقی مەرهەمه سینەیی ئەفگاری من
سەرچاوە: نالی
ئەلواحی ئەڵحەد
ئەو تەختە بەردانەی بە لای ئەڵحەدی قەبردا هەڵدەسپێررێن.

دو و مینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ
ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعطەرە
سەرچاوە: نالی
ئەلوان
ڕەنگاوڕەنگ.

خوانی ئەلوانی زەمین و صەفی سینیی و صەحەنی
طەشت و طاس و طەبەق و لەنگەر و شەمع و لەگەنی
سەرچاوە: نالی
ئەلیف
هۆگر.

ڕەقیبی جوفتەلی، نابێتە نەخچیرت، کە خەرکوڕڕە
ئەلیفی چایرە دائیم لە قەشقەی کەردڕ و جەودا