تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەکثەر
زوربە.

ئەکثەر کەسینه، تابیعی بەرد و حەرارەتە
یەعنیی وەقوودی نارە، بوخاری موسەییەرە
سەرچاوە: نالی
ئەکفان
جەمعی (کفن) ـە.

تەنی حاجی لەسەر چوارچێوەیی ناجیی دەڵێی نەعشە
لوعابی خۆر لەسەر ئیحرامی وەک کافووری ئەکفانە
سەرچاوە: نالی
حەیی ئەکبەر
ئەوەی نامرێ و له هەموو کەسێ له هەموو شتێ گەورەترە، خودا.

ئەو سێبەرە که مەظهەری حوببی خوادییه
کەنزی موطەلسەمی نەظەری حەییی ئەکبەرە
سەرچاوە: نالی
گڵاویی ڕەفع ئەکا
گڵاوی لائەبا. ئەگەر سەگێک یا بەرازێک دەم بخەنه قاپێک یا بکەون له کەسێک یا له شتێک و سەگەکه یا بەرازەکه یا ئەوەی لێی کەوتوون، یەکێکیان تەڕ بێ، ئەوە قاپەکه ، یا ئەو کەسە یا ئەو شتە، به گوێرەی شەرع گڵاو ئەبێ و پێویستە حەوت جار بشۆررێ که جارێکیان به قوڕاوێکی خاوێن بێ. بەو شۆرینه ئەڵێن گڵاویی دەرکردن. گڵاویی لێرەدا کینایەیە له گوناهبار بوون.

یەعنی گوڵاوی قودسه گڵاویی ڕەفع ئەکا
ئەو خاکه چاکه پاکەوو ئەو ئاوە مەطهەرە