تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەستوون
هەسوون، کۆڵەکە، ئەو دارەیە کە ئەدرێتە ژێر تەختەی دەوار.

وەک خەیمە بە پەردێکی دو ئەستوونە بە پا بێ
سەر تیلەکی نەختێ بە نەزاکەت قڵەشابێ
سەرچاوە: نالی
ئەستوونی حەننان
کۆڵەکەیەک بووە لە مزگەوتی پێغەمبەر دا لە مەدینە، لە کتێبەکانی سیرەتدا هەیە کەوا پێغەمبەر (د. خ) بەرلەوەی مینبەر و میحراب بۆ مزگەوتەکەی دروست بکا، ئەچوو پاڵی بە کۆڵەکەیەکەوە ئەدا خوتبەی ئەخوێندەوە. پاشان کە مینبەری بۆ مزگەوتەکەی دروست کرد، کۆڵەکەکەی بەجێهێشت. کۆڵەکە دەستی کرد بە زیڕەزیڕ و گریان... پێغەمبەریش چوو باوەشی پیاکرد و دڵی دایەوە.. ئەویش بێدەنگ بوو و لە زیڕەزیڕ کەوت..

کەژاوە و دار و بار و تەختەیی لوختی لەسەر بوختیی
دەناڵێنن لە شەوقی طەیبە وەک ئەستوونی حەننانە
سەرچاوە: نالی
ئەستوونە زێڕینە
کۆڵەکە زێڕینە، (قوس قزح).

حوققەی فەلەکول ئەطلەس و ئەستوونەیی زێڕین
بێ بییکە بە تارای سەر و ترکەی خەز و واڵا