تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Legal tender
پارەی یاسایی، پارەی بەڕمێن، پارەی فەرمی. ئەو پارەیە كە بەپێی یاسا لە بەرامبەر شتدا دەدرێت. گشت پارەی ئاسن و دراوی ئەمەریکا بە پارەی یاسایی دادەنرێت، بەڵام چێك (checks) نا.
Patent
مافی داهێنان (تۆماركردنی داهێنان، مۆڵەت یان مافی قۆرخكاری). مافێكی قۆرخكارییە كە كۆنتڕۆڵی بەكارهێنانی داهێنان بە داهێنەرەكەی دەدات، لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەم مافە بۆ ماوەی 20 ساڵ بە داهێنەرەكە دەدرێت. مافی داهێنان قۆرخكارییەكی كاتەكییە كە وەك سیاسەتێکە بۆ پاداشتدانەوەی چالاكیی داهێنان، وەك مافی دارایی مەعنەویی تر کە ئامڕازێكە بۆ زۆرکردنی داهێنانی تاك و یەكە و كۆمپانیای بچووك.
Potential GDP
GDPی ماتەوزە. واتە GDP لە دۆخی كاری زۆردا، بە دەربڕینی وردتر بریتییە لە بەرزترین ئاستی GDP كە بەپێی دۆخێكی دیاریكراوی تەكنەلۆجیا و ڕێژەی دانیشتوان و بەبێ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بەرهەم دەهێنرێت. لە ئێستا بە گشتی یەكسانە بەو ئاستەی بەرهەم كە پێوەندی بە تاونەگرتنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكارییەوە (NAIRU) هەیە. شەرت نییە بەرهەمی ماتەوزە بە واتای ماكسیمۆمی بەرهەم نییە.
Potential output
بەرهەمی ماتەوزە. هەر وەك GDPی ماتەوزەیە.