تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Capitalism
سەرمایەداری. ئەو سیستەمەی ئابوورییە كە خاوەندارێتیی زۆربەی داراییەكانی (زەوی و سەرمایە) تایبەتییە، واتە هی كەرتی تایبەتە. لەم جۆرە ئابوورییەدا، بازاڕیی تایبەتی (كەرتی تایبەت) لە تەرخانكردنی سەرچاوەكان و بەرهەمهێنانی داهاتدا ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕێت.
Capital (capital goods, capital equipment)
سەرمایە (ئامرازی بەرهەمهێنان، ئامرازی وەبەرهێنان، شمەك یان كەلوپەلی سەرمایە، كالای بەگەڕخەر). (1) لە تیۆریی ئابووریدا یەكێكە لەو سەرچاوانەی كە لە بەرهەمهێناندا (زەوی، كرێكار و سەرمایە) بە كار دەهێنرێت. سەرمایە لەو كەلوپەلە بەرگەگرانە پێك دێت كە لە بەرهەمهێناندا بە كار دەهێنرێن. (2) لە ژمێریاری و داراییدا، ''سەرمایە'' واتە سەرجەم ئەو پارەی كە لە لایەن خاوەنپشكی كۆمپانیاكانەوە وەبەر دەهێنرێت و لە بەرامبەریدا قازانجی پشكی كۆمپانیا وەردەگرن.
Capital consumption allowance
پاشەكەوتی سوانبڕ (سوانچن)، سوان. سەیری سوانی (دارەتێك) بكەن.
Capital deepening
زۆربوونی سەرمایە (بنجداكوتانی سەرمایە، چڕبوونی سەرمایە). لە تیۆریی گەشەی ئابووریدا، واتە زۆربوونی ڕادەی سەرمایە-كار (بە پێچەوانەی پەلهاوێشتنی سەرمایەیە، capital widening).
Capital gains
بەر (خێر یان دەسكەوتی) سەرمایە. بریتییە لە بەرزبوونەوەی بەهای دارەتێكی سەرمایە وەك زەوی یان پشكی گشتی، خێرەكەش (gain) بریتییە لە جیاوازیی نێوان نرخی فرۆش و نرخی كڕینی دارەتەكە.
Capital markets (also financial markets)
بازاڕەكانی سەرمایە (هەروەها بازاڕكانی دارایی). ئەو بازاڕە داراییانەیە كە تێیاندا سەرچاوەكانی (پارە، بۆند، پشك) مامەڵە دەكرێت. ئەمانە و نێوندگرە داراییەكان (financial intermediaries)، ئەو ئامراز و دامەزراوانەن كە بە هۆیانەوە لە ئابووریدا پاشەكەوت دەكرێ و ئەو پاشەكەوتانەش دەدرێنە وەبەرهێن و وەبەرهێنان دەكرێن.
Capital widening
بەرینبوونەوەی (پەلهاوێشتنی، بەرفرەبوونی) سەرمایە. ڕێژەی گەشەی بڕی ڕاستەقینەی سەرمایە كە ڕێك یەكسانە بە گەشەی هێزی كار (یان دانیشتوان)، كەواتە ڕێژەی نێوان سەرجەم سەرمایە و سەرجەم كرێكار وەك خۆی دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت (پێچەوانەی چڕبوون (زیادبوونی) سەرمایەیە).
Capital-output ratio
ڕێژەی ئاووتپووت-سەرمایە. لە تیۆریی گەشەی ئابووریدا واتە ڕێژەی سەرجەم بڕی سەرمایەی بەردەست لە بەرامبەر GDPی ساڵانەدا.
Cost, Total
سەرجەم تێچوون. واتە كەمترین ئاستی سەرجەمی تێچوون بەپێی ئاستێكی دیاریكراوی تەكنەلۆجیا و نرخی سەرچاوەكان. سەرجەم تێچوونی كورتخایەن واتە كارخانەكە (وێستگەكە) و تێچوونە نەگۆڕەكانی تر. سەرجەم تێچوونی درێژخایەن ئەو تێچوونەیە كە كۆمپانیا لە گشت سەرچاوەكان و بڕیارەكانیدا نەرمیەتێكی تەواوی هەیە، واتە دەتوانێ گۆڕانكاری لە هەموویاندا بكات.
Horizontal equity vs. vertical equity
یەكسانیی ستوونی و ئاسۆیی. یەكسانیی ئاسۆیی، واتە هەڵسوكەوتی یەكسان و دادپەروەرانە لەگەڵ ئەو كەسانەدا كە دۆخێكی یەكسانیان هەیە، بەپێی پرەنسیپی یەكسانیی ئاسۆیی ئەو كەسانەی كە دۆخێكی یەكسانیان هەیە، بە یەكسانی بەریان دەكەوێت. یەكسانیی ستوونی، واتە هەڵسوكەوتی یەكسانانە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە دۆخێكی جیاوازیان هەیە.
Horizontal integration
تێكەڵاوكردنی ئاسۆیی. سەیری تێكەڵاوكردنی ئاسۆیی و ستوونی بكەن.
Horizontal merger
لێكدانی ئاسۆیی. سەیری لێكدان بكەن.
Human capital
سەرمایەی مرۆیی. بوونی زانیاریی تەكنیكی و شارەزاییە لە هێزی كاری وڵاتێكدا كە بۆ وەبەرهێنان لە خوێندنی فەرمی و ڕاهێنانی پیشەیی دەگەڕێتەوە.
Integration, vertical vs. horizontal
تێكەڵاوكردنی ستوونی لە بەرامبەر ئاسۆییدا. پڕۆسەی بەرهەمهێنانی یەكێك لە قۆناخەكانە؛ بۆ نموونە، بەردی ئاسن دەكرێتە شمشی پۆڵا، شمشی پۆڵا دەكرێتە پلێتی پۆڵا (rolled steel sheets) و پلێتی پۆڵاش دەكرێتە بەشەكانی ئوتۆمبیل. تێكەڵاوكردنی ستوونی واتە تێكەڵاوكردنی دوو یان زیاتر لە دوو قۆناخی جیاوازیی ئەم پڕۆسەیە (بۆ نموونە، بەردی ئاسن و شمشی پۆڵ) لە ناو تاكە كۆمپانیایەكدا. تێكەڵاوكردنی ئاسۆیی، واتە تێكەڵاوكردنی یەكە جیاوازەكانی كاركردن لە ناو هەمان قۆناخی بەرهەمهێنان لە تاكە كۆمپانیایەكدا.
Productivity of capital, net
پوختەی بەرهەمداریی سەرمایە. سەیری ڕێژەی بەرهەمی (دەسكەوتی) سەرمایە بكەن.
Rate of return (or return) on capital
ڕێژەی دەسكەوت (یان دەسكەوتی) سەرمایە. بەر و دەسكەوتی وەبەرهێنانێك یان هیی شمەكێكی سەرمایە. كەواتە، ئەگەر تێچوونی وەبەرهێنانێك 100 دۆلار بێ و دەسكەوتەكەی لە ساڵدا 12 دۆلارە بێت، ئەوا ڕێژەی دەسكەوتی ساڵانەی 12%یە.
Social overhead capital
سەرمایەی ڕاسەری كۆمەڵایەتی. ئەو وەبەرهێنانە پێویستانەیە كە پەرەپێدانی ئابوورییان پێوە بەستراوەتەوە، بە تایبەتی وەبەرهێنان لە ئاو و ئاوەڕۆ، گواستنەوە و پێوەندییەكان كە هێندێک جار پێیان دەڵێن ژێرخان (infrstructure).
Total factor productivity
بەرهەمداریی سەرجەم سەرچاوەكان. پێنوێنێكی بەرهەمدارییە كە سەرجەم ئاوتپووتی (بەرهەمی) هەر یەكەیەكی سەرجەم ئینپووت (سەرچاوە) هەژمار دەكات. سەری كەرتی پێنوێنەكە دەبێتە کۆ بەرهەمی ناوخۆ (واتە GDP)، بەڵام ژێر كەرتەكە دەبێتە نێونجی هەڵسەنگێنراوی (هەژماركراوی) ئینپووتەكانی سەرمایە، كرێكار و سەرچاوە سروشتییەكان. گەشەی بەرهەمداریی سەرجەم سەرچاوەکان (فاكتۆرەكان)، زۆر جار وەك پێنوێنێكی ڕێژەی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا لەبەرچاو دەگیرێت.
Total product (or output)
سەرجەم بەرهەم (یان ئاوتپووت). سەرجەم بڕی شمەكی بەرهەمهێنراوە كە بە یەكەی فیزیكی وەك بووشڵ بۆ گەنم، تۆن بۆ پۆڵا، یان ژمارە بۆ سەرتاشین هەژمار دەكرێت.
Total revenue (TR)
سەرجەم دەسهات (TR). یەكسانە بە نرخ جارانی بڕ، یان سەرجەم بڕی فرۆشراوە.