تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Product differentiation
جیاوازی لە بەرهەمدا، بەرهەمهێنانی شمەكی لێكچووی جیاواز، بەرهەمهێنانی شمەكی جیاواز. بوونی ئەو تایبەتمەندییانەیە كە وادەكات شمەكی لێكچوو شوێنگرەوەیەكی تەواو نەبن بۆ یەكتر (واتە شوێنگرەوەیان كەمترە لە شوێنگرەوەیەكی تەواو، یان تا ڕادەیەكی زۆر شوێنگرەوەی یەكترن). بۆ نموونە، جیاوازیی شوێن وادەكات كە جۆرە لێكچووەكانی بەنزین بە نرخی جیاواز، واتە لە نرخی شوێنگرەوەی ناتەواودا بفرۆشرێن. ئەو كۆمپانیایانەی كە بەرهەمی لێكچووی جیاواز دەخەنە ڕوو، لێژیی چەماوەی خواستیان سەرەوخوارە، نەك وەك چەماوەی خواستی ئاسۆیی ڕكەبەری تەواو.
Product, marginal
بەرهەم، سنوورەكی. ئاماژەیە بە بەرهەمی سنوورەكی.
Production function
نەخشەی بەرهەمهێنان. پێوەندییەكە (یان نەخشەیەكی ژمارەییە) كە بەرهەمهێنانی بەرزترین ئاستی بەرهەم بەپێی سەرچاوەكانی بەردەست و بەپێی ئاستێكی دیاریكراوی تەكنەلۆجیا نیشان دەدات. ئەم نەخشەیە بۆ كۆمپانیایە، یان وەك نەخشەی بەرهەمهێنانی گشتی بۆ سەرپاكی ئابووری بە كار دەهێنرێت.
Production- Possibility frontier (PPF)
سنووری توانای بەرهەمهێنان (PPF). ئەو وێنەیە كە بەرهەمهێنانی ئەو شمەكانە نیشان دەدات كە لە توانای ئابوورییەكدا هەیە. لە تێكستەكەدا كورت و سادە كراوەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی یەك لەو دوو شمەكە، واتە كەرە یان چەك. خاڵەكانی دەرەوەی PPF (بۆ لای سەرەوەی ڕاست) ئەو خاڵانەن كە دەستمان پێی ڕاناگات، واتە لە تواناماندا نییە. خاڵەكانی دیوی ناوەوەی چەماوەكە نیشانەی ناكارامەیە، چونكە سەرچاوەكان بە تەواوی بەگەڕ نەخراون و بە تەواوی بە كار نەهێنراون، یان تەكنیكی بەرهەمهێنان كۆنە.
Productive efficiency
كارامەیی بەرهەمداری. ئەو دۆخەیە كە تێیدا ئابووری ناتوانێ بەبێ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی شمەكێك، بەرهەمهێنانی شمەكێكی تر زیاد بكات، ئەمەیش بە مانای ئەوەیە كە ئابووری كەوتووەتە سەر سنووری توانای بەرهەمهێنانی خۆی.
Productivity
بەرهەمداریی. ئەم چەمكە ئاماژەیە بە ڕێژەی بەرهەمی ئینپووت یان سەرچاوەی بەرهەمهێنان (بەرهەمداریی كرێكار یەكسانە بە دابەشكردنی سەرجەم بەرهەم بەسەر ئینپووتی كرێكاردا). ئەگەر بەپێی هەمان بڕی سەرچاوەی پێشتر شمەكی زیاتر بەرهەم بهێنرێت، ئەوا بەرهەمداری بەرز بووەتەوە. بەرهەمداریی كرێكار بە هۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا، بەرزبوونەوەی ئاستی شارەزایی كرێكار یان چڕبوونی سەرمایەوە (بنجداكوتانی سەرمایە) بەرز دەبێتەوە.
Productivity growth
گەشەی بەرهەمداری. واتە ڕادەی بەرزبوونەوەی بەرهەمداری لە ماوەیەكەوە بۆ ماوەیەكی تر. بۆ نموونە، ئەگەر پێنوێنی بەرهەمداری لە 2004دا 100 بووبێ و لە 2005یشدا 101.7، ئەوا ڕێژەی گەشەی بەرهەمداریی ساڵانەی 2005 بە ڕێژەی %1.7 لە 2004 زیاتر بووە.
Productivity of capital, net
پوختەی بەرهەمداریی سەرمایە. سەیری ڕێژەی بەرهەمی (دەسكەوتی) سەرمایە بكەن.
Profit
قازانج. (1) لە ژمێریاریدا بریتییە لە سەرجەم دەسهاتی فرۆش كە تێچوونی لێ كەم دەكرێتەوە (سەیری ڕاپۆرتی داهات بكەن). (2) لە تیۆریی ئابووریدا، بریتییە لە جیاوازیی نێوان دەسهاتی فرۆش و تێچوونی تەواوی دەرفەتی سەرچاوەكان (full opportunity cost of resources) كە لە بەرهەمهێنانی شمەكدا بەشدارن.
Profit-and-loss statement
ڕاپۆرت یان حیسابی سوود و زیان (سوود و زەرەر). سەیری ڕاپۆرتی داهات بكەن.
Progressive, proportional, and regressive taxes
باجی هەڵكشێن، ڕێژەیی و داكشێن. باجی هەڵكشێن ئەو باجەیە كە زیاتر دەخرێتە سەر خەڵكی دەوڵەمەند، باجی داكشێنیش بە پێچەوانەیە. بە وردی، ئەو باجە هەڵكشێنە كە ڕێژەی نێونجی باج (بۆ نموونە، باجی دابەشی داهات) ئەو كەسانە زیاتر بێت كە داهاتیان زیاترە، باجی داكشێنیش ئەو باجەیە كە لەگەڵ داهاتی بەرزتردا ڕێژەی نێونجی باج دادەبەزێت، باجی ڕێژەیش ئەو باجەیە كە ڕێژەی نێونجی باج بۆ گشت داهاتەكان یەكسانە، واتە بە یەك ڕێژە باج دەخرێتە سەر گشت داهاتەكان.
Property rights
مافی خاوەندارێتی. ئەو مافەیە كە توانای تاك یان كۆمپانیا لە خاوەنداریەتی، كڕین و فرۆشتن و بەكارهێنانی شمەكی سەرمایە و داراییەكانی تر لە ئابووریی بازاڕدا دیاری دەكات.
Proportional tax
باجی ڕێژەیی. سەیری باجی هەڵكشێن، ڕێژەیی و داكشێن بكەن.
Proprietorship, individual
خاوەندارێتیی تاكەكەسی (كۆمپانیای تاكەكەسی). یەكەی ئابوورییە كە یەك كەس خاوەندارێتیی دەكات و بە ڕێوە ببرێت.
Protectionism
سیاسەتی پشتگرانە، سیاستی پاراستن، سیاسەتی پاڵپشتیكردن.
Technological progress
پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا. سەیری گۆڕانی تەكنەلۆجیا بكەن.
Total factor productivity
بەرهەمداریی سەرجەم سەرچاوەكان. پێنوێنێكی بەرهەمدارییە كە سەرجەم ئاوتپووتی (بەرهەمی) هەر یەكەیەكی سەرجەم ئینپووت (سەرچاوە) هەژمار دەكات. سەری كەرتی پێنوێنەكە دەبێتە کۆ بەرهەمی ناوخۆ (واتە GDP)، بەڵام ژێر كەرتەكە دەبێتە نێونجی هەڵسەنگێنراوی (هەژماركراوی) ئینپووتەكانی سەرمایە، كرێكار و سەرچاوە سروشتییەكان. گەشەی بەرهەمداریی سەرجەم سەرچاوەکان (فاكتۆرەكان)، زۆر جار وەك پێنوێنێكی ڕێژەی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا لەبەرچاو دەگیرێت.
Total product (or output)
سەرجەم بەرهەم (یان ئاوتپووت). سەرجەم بڕی شمەكی بەرهەمهێنراوە كە بە یەكەی فیزیكی وەك بووشڵ بۆ گەنم، تۆن بۆ پۆڵا، یان ژمارە بۆ سەرتاشین هەژمار دەكرێت.
Zero economic profit
قازانجی سفری ئابووری. لە پیشەیەكدا کە لە دۆخی هاوسەنگیی درێژخایەندا ڕكەبەرایەتیی تەواو هەیە، قازانجی ئابووری سفرە. ئەم پێناسەیە ئاماژەیە بە سەرجەم دەسهات كە سەرجەم تێچوونی لێ كەم دەكرێتەوە و، تێچوونە نادیاری (implicit costs) سەرچاوەكانیش کە هیی خاوەن یەكەیە (كۆمپانیایە)، دەگرێتەوە.