تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Consumer price index (CPI)
پێنوێنی نرخی بەكاربەر (CPI). واتە پێنوێنی نرخ كە تێچوونی دەستەچینێكی نەگۆڕی شمەكی بەكاربەر هەژمار دەكات و تێیدا سەنگی هەر كام لە شمەكەكان دیاری دەكرێت، ئەمەش بەپێی ئەو بڕە خەرجییەیە كە بەپێی ساڵی بنەڕەت لەو شمەكەدا دەكرێت.
Income effect (of a price change)
كاریگەریی داهاتی (گۆڕانی نرخێك): گۆڕانی خواستە لەسەر شمەكێك بە هۆی گۆڕانی نرخی ئەو شتەوە كە كاریگەریی لەسەر داهاتی ڕاستەقینەی بەكاربەر هەیە. كەواتە ئەوە كاریگەریی شوێنگرەوەی (substitution effect) گۆڕانی نرخێك دەخاتە ڕوو.
Market-clearing price
نرخی پاكانەی بازاڕ (ناوەكەی تری نرخی هاوسەنگیی بازاڕە). واتە نرخ لە ماوەی هاوسەنگیی خواست و خستنەڕوودا. ئەمەش ئاماژەیە بەوە كە گشت داواكاریی خواست و خستنەڕوو لەو نرخەدا پڕ دەبێتەوە، كەوابوو هیچ داواكارییەكی تر لەئارا نابێت.
Price
نرخ. تێچوونی شمەكێك، خزمەتگوزارییەك یان دارەتێكە كە بەپێی پارە دەدرێت. نرخ یەكەی پارەیە كە لە بەرامبەر هەر یەكەی شمەكێكدا دەدرێت (وەك 3 دۆلار بۆ كڕینی 1 هەمبەرگر).
Price discrimination
هەڵاواردنی نرخ. ئەو دۆخەیە كە تێیدا بەرهەمێك بە نرخی جیاواز بە بەكاربەری جیاواز دەفرۆشرێت.
Price elasticity of demand
كێشمانی خواستی نرخ. هەژماركردنی ڕادەی وەڵامدانەوەی بڕی خواستە لە بەرامبەر گۆڕانی نرخدا. هاوكۆلكەی (coefficient) كێشمان (كێشمانی نرخی خواست E_p) بریتییە لە گۆڕانی ڕێژەیی بڕی خواست دابەشی (لەسەر) گۆڕانی ڕێژەیی نرخ. بۆ هەژماركردنی گۆڕانە ڕێژەییەكە، نێونجی كۆن و نوێی بڕی خواست لەسەر كەرتەكە دادەنرێت و نێونجی كۆن و نوێی نرخیش لە ژێر كەرتەكە دادەنرێت، نیشانەی نێگەتیڤیش (–) لە بەرچاو ناگیررێت. هەروەها ئاماژەیە بە خواستی بەكێشمانی نرخ، خواستی بێكێشمانی نرخ و خواستی كێشمانی هاوتا (وەك یەك).
Price elasticity of supply
كێشمانی خستنەڕووی نرخ. هاوشێوەی كێشمانی خواستی نرخە، تەنیا ئەوە نەبێ كە ئەم كێشمانە تایبەتە بە كاردانەوەی خستنەڕوو لە بەرامبەر گۆڕانی نرخدا. بە وردی، كێشمانی نرخی خستنەڕوو بریتییە لە ڕێژەی گۆڕانی بڕی خستنەڕوو لەسەر (دابەشی) گۆڕانی ڕێژەیی نرخ. كێشمانی خستنەڕوو لە ڕكەبەرایەتیی تەواودا بابەتێكی زۆر بەسوودە.
Price flexibility
نەرمیەتی نرخ. ڕەفتاری نرخە لە بازاڕەكانی ''مەزاددا''، كە تێیدا نرخ لە بەرامبەر گۆڕانی خواست یان خستنەڕوودا دەستەبەجێ (یەكسەر) كاردانەوە نیشان دەدات.
Price index
پێنوێنی نرخ. پێنوینێكی ژمارەییە و ئەوە نیشان دەدات كە چۆن نێونجی نرخی دەستەیەك (دەستەچینەیەك) شمەك لە ڕەوتی كاتدا دەگۆڕێت. لە هەژماركردنی نێونجدا، نرخی شمەكە بە گشتی بەپێی گرنگبوونی لە ئابووریدا دیاری دەكرێت (بۆ نموونە، بەپێی ڕادەی بەشداریی سەرجەم خەرجیی بەكاربردنی هەر شمەكێك لە پێنوێنی نرخی بەكاربەردا).
Price of GDP
سەیری دیاریكەری GDP بكەن.
Price-elastic demand (or elastic demand)
خواستی بەكێشمانی نرخ (یان خواستی بەكێشمان). ئەو دۆخەیە كە كێشمانی خواستی نرخ لە بەهای ڕەهایدا لە 1 زیاترە. ئەمەش واتە ڕێژەی سەدیی بڕی خواستكراو لە ڕێژەی سەدیی نرخ زیاترە. سەرەڕای ئەمەش، خواستی بەكێشمان ئاماژەیە بەوە كە سەرجەم دەسهات (revenue) (نرخ جارانی بڕ) كاتێك كە نرخ دادەبەزێت، بەرز دەبێتەوە، چونكە زۆربوونی بڕی خواست زۆر زۆرە (بە پێچەوانەی خواستی بێكێشمانی نرخە).
Price-inelastic demand (or inelastic demand)
خواستی بێكێشمانی نرخ (یان خواستی بێكێشمان). دۆخێكە كە تێیدا كێشمانی نرخی خواست لە بەهای ڕەهایدا لە ژمارەی 1 كەمترە. لەم حاڵەتەدا، كاتێك نرخ دادەبەزێت، سەرجەم دەسهات دادەبەزێت و كاتێك نرخ بەرز دەبێتەوە، سەرجەم دەسهاتیش بەرز دەبێتەوە. خواستی بێكێشمانی تەواو بە واتای ئەوەیە كە بڕی خواست لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی یان نزمبوونەوەی نرخدا بە هیچ چەشنێك ناگۆڕێت (جیاوازە لە خواستی بەكێشمانی نرخ و خواستی كێشمانی هاوتا).
Producer price index
پێنوێنی نرخی بەرهەمهێن. پێنوێنی نرخی شمەكە كە بە شێوەی كۆفرۆشی دەفرۆشرێت (وەك پۆڵا، گەنم، نەوت).
Shutdown price (or point or rule)
نرخی داخستن (یان خاڵی داخستن یان یاسای داخستن). لە تیۆریی كۆمپانیاكاندا، خاڵی داخستن لەو خاڵەدا دەبێت كە نرخی بازاڕ تەنیا نێونجی تێچوونی گۆڕاو پڕ دەكاتەوە، نە لەوە زیاتر. كەواتە، زیانی هەر ماوەیەكی كۆمپانیا ڕێك یەكسانە لەگەڵ تێچوونی نەگۆڕیدا، ئەگەرنا لەوانەیە دابخرێت.
Substitution effect (of a price change)
كاریگەریی شوێنگرەوەی (گۆڕانی نرخێك). مەیلی بەكاربەرە بۆ بەكاربردنی زیاتری شمەكێك كە نرخی ڕێژەییەكەی دابەزیوە (بۆ ئەوەی لە ''شوێنی'' ئەو شمەكەی دابنێت كە نرخەكەی گران بووە) و، ئەو شمەكە كەمتر بە كار دەبات كە نرخە ڕێژەییەكەی بەرز بووەتەوە (بۆ ئەوەی لە ''شوێنیدا'' ئەو شمەكەی تر دابنێت). ئەم كاریگەرییەی شوێنگرەوەی گۆڕانی نرخ دەبێتە هۆی لێژیی بەرەوخواریی چەماوەی خواست (لەگەڵ كاریگەریی داهاتدا بەراوردی بكەن).
Quantity theory of money and prices
تیۆریی بڕی پارە و نرخ. تیۆریی دیاریكردنی بەرهەم و ئاستی سەرپاكی نرخە كە وادادەنێت نرخ تا ڕادەیەكی زۆر لەگەڵ خستنەڕووی پارەدا جووڵە دەكات. شێوازێكی وردە كە لە لایەن نەختینەگەراكان خراوەتە ڕوو و، خستنەڕووی پارە بە گرنگترین هۆكاری دیاریكردنی گۆڕانی GDPی ڕواڵەتی دەزانن (سەیری نەختینەگەرایی بكەن).