تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Foreign exchange
دراوی بیانی. دراوی (یان ئامڕازە داراییەكانی تری) جیاوازیی وڵاتانە كە وڵاتێك لە بەرامبەر شمەك یان خزمەتگوزاریدا دەیداتە وڵاتانی تر.
Foreign exchange market
بازاڕی دراوگۆڕینەوەی بیانی (یان هەر بازاڕی دراوگۆڕینەوە). ئەو بازاڕەیە كە دراوی جیاوازی وڵاتانی تێدا ئاڵوێر دەكرێت.
Foreign exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوە. ئەو نرخەیە كە وڵاتێك دراوەكەی بە دراوی وڵاتانی تر دەگۆڕێتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر 10 پێزۆی مەكسیك بە 1 دۆلاری ئەمەریکا بكڕی، ئەوا نرخی دراوگۆڕینەوە بۆ پێزۆ دەبێتە 10. ئەگەر وڵاتێك نرخی دراوگۆڕینەوەكەی دیاری بكات و هەوڵ بدات ئەو نرخە ڕابگرێت، ئەوا سیستەمی دراوگۆڕینەوەی جێگیری هەیە. ئەگەر نرخی دراوگۆڕینەوە بە هۆی خواست و خستنەڕووی بازاڕەوە دیاری بكرێت، ئەوا پێی دەڵێن نرخی دراوگۆڕینەوەی نەرم.
Lorenz curve
چەماوەی لۆرێنز. وێنەیەكە یان چەماوەیەكە كە ڕادەی نایەكسانی لە داهات یان ساماندا نیشان دەدات.
Net foreign investment
پوختەی وەبەرهێنانی بیانی. بریتییە لە پاشەكەوتی وڵاتێكی دەرەكی كە تا ڕادەیەكی زۆر یەكسانە بە پوختەی هاوردە.
Policy-ineffectiveness theorem
تیۆریی ناكاریگەریی سیاسەتەكان. ئەم تیۆرییە دەڵێت، ئەگەر چاوەڕوانیی ژیرانە بێ و نرخ و هەقدەستیش نەرم بن، سیاسەتی پێشبینیكراوی دارایی و نەختینەیی حکومەت ناتوانێ كاریگەری لەسەر بەرهەمی ڕاستەقینە و بێكاری دابنێت.
Core rate of inflation
ڕێژەی هەڵاوسانی بنەكی (كرۆك). ئەو هەڵاوسانەیە كە لە پاش لابردنی كاریگەریی ڕەگەزە ناجێگیرەكانی وەك نرخی خۆراك و وزە دەمێنێتەوە. ئەم چەمكە زیاتر لە لایەن بانكیی ناوەندییەوە لە كاتی بەئامانجكردنی هەڵاوساندا بە كار دەهێنرێت.