تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Money funds
سندووقی پارە. چەمكێكی كورتە بۆ ئەو ئامڕازە داراییە كورتخایەنانە زۆر نەختانەی كە ڕێژەی سوودیان ڕێك نەخراوە. نموونە سەرەكییەكانی بریتین لە سندووقی هاوبەشی (وەبەرهێنانی) بازاڕی پارە و حیسابی سپاردەی پارەی بازاڕ لە بانكە بازرگانییەكان.
Money market
بازاڕی پارە. ئەم چەمەكە ئاماژەیە بە كۆمەڵێك دامەزراوە كە كڕین و فرۆشتنی ئامڕازی كورتخایەنی كریدیت وەك كاغەزە بەنرخەكانی خەزێنە (treasury bills) و كاغەزە بازرگانییەكان (commercial paper) بە ڕێوە دەبەن.
Money supply
خستنەڕووی پارە. خستنەڕووی پارە بەپێی پێناسەیەكی سنووردار (پارەی سنووردار (narrow money) یان M_1)، لە پارەی ئاسن، پارەی كاغەزی و گشت خواست یان حیسابی دیداری پێك دێت، ئەمە پارەیە بۆ مامەڵەكردن. پێناسەی بەرفرەی خستنەوەی پارە (پارەی بەرفرە، یان بنەپارە، broad money) لە گشت پێكهاتەكانی M_1 و دارەتی نەختی دیاریكراو یان نزیك لە پارە وەك –حیسابی سپاردە، سندووقی نەختی بازاڕ و هتد- پێك دێت.
Money-supply effect
كاریگەریی خستنەڕووی پارە. پێوەندییەكە كە بە هۆیەوە بەرزبوونەوەی نرخ كە بۆ خستنەڕووی جێگیری پارەی ڕواڵەتی دەگەڕێتەوە، دەبێتە هۆی بەرتەنگبوونەوەی نەختینەیی (واتە كەمبوونی پارە) و كەمبوونەوەی خەرجیی گشتی.
Money-supply multiplier
دووجاكەری خستنەڕووی پارە. بریتییە لە ڕێژەی بەرزبوونەوەی خستنەڕووی پارە (یان سپاردە) لە بەرامبەر یەدەگی بانكەكاندا. بە گشتی، دووجاكەری خستنەڕووی پارە یەكسانە بە پێچەوانەی ڕێژەی یەدەگی پێویست. بۆ نموونە، ئەگەر ڕێژەی یەدەگی پێویست 0.125 بێت، ئەوا دووجاكەری خستنەڕووی پارە 8 دەبێت.
Nominal (or money) interest rate
ڕێژەی سوودی ڕواڵەتی (یان پارە). ڕێژەی سوودە كە بە دارەتی جیاواز دەدرێت. ئەمەش هەر دۆلار دەستكەوتێكی (سوودێكی) ساڵانەی هەر یەكەی دۆلاری وەبەرهێنراوە. بەراوردی بكەن لەگەڵ ڕێژەی سوودی ڕاستەقینە، كە سوودی ساڵانەیە بەپێی شمەك كە بۆ هەر یەكەی شمەكی بەرهەمهێنراو دەگەڕێتەوە.
Quantity theory of money and prices
تیۆریی بڕی پارە و نرخ. تیۆریی دیاریكردنی بەرهەم و ئاستی سەرپاكی نرخە كە وادادەنێت نرخ تا ڕادەیەكی زۆر لەگەڵ خستنەڕووی پارەدا جووڵە دەكات. شێوازێكی وردە كە لە لایەن نەختینەگەراكان خراوەتە ڕوو و، خستنەڕووی پارە بە گرنگترین هۆكاری دیاریكردنی گۆڕانی GDPی ڕواڵەتی دەزانن (سەیری نەختینەگەرایی بكەن).
Transactions demand for money
خواستی پارە بۆ مامەڵەكردن. سەیری خواست لەسەر پارە بكەن.
Transactions money (M_1)
پارەی مامەڵە. ئەم پێوەرەی خستنەڕووی پارە لەو بابەتانە پێك دێت كە بۆ مامەڵەكردنی ڕۆژانەیە، ئەمەش واتە دراو و حیسابی دیداری.
Velocity of money
خێرایی پارە (خێرایی گەڕانی پارە، گوڕی پارە). لە چوارچێوەی بەكارهێنانی پارەدا وەك ئامڕازێك بۆ ئاڵوگۆڕكردن، پارە لە كڕیارەوە بۆ فرۆشیار و بۆ كڕیاری نوێ و هەتا دوایی، دەستاودەست دەكرێت. ئەو ''خێراییە'' ئاماژەیە بە خێرایی ئەم جووڵەیە.
Laissez-faire (“Leave us alone”)
لێمان بگەڕێن (''لێم بگەڕێ''). ئەم بۆچوونە پێی وایە حکومەت تا پێی دەكرێ لە ئابووریدا دەستوەردان نەكات (كەمترین دەستوەردان بكات) و بڕیارەكان بۆ بازاڕ بە جێ بهێڵێت. وەك چۆن ئابووریناسی كلاسیك ئادەم سمیس باسی كردووە، ئەم ڕوانگەیە پێی وایە كە ڕۆڵی حکومەت دەبێ بۆ ئەم خاڵانە سنووردار بكرێت: پاراستنی سەروبەری (تەكووز)، بەرگریی نیشتمانی و دابینكردنی ئەو شمەكە دیاریكراوانەی كە كەرتی تایبەت ناتوانێ بەرهەمیان بهێنێت (بۆ نموونە، تەندروستیی گشتی و پاكوخاوێنی (sanitation).