تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Capital markets (also financial markets)
بازاڕەكانی سەرمایە (هەروەها بازاڕكانی دارایی). ئەو بازاڕە داراییانەیە كە تێیاندا سەرچاوەكانی (پارە، بۆند، پشك) مامەڵە دەكرێت. ئەمانە و نێوندگرە داراییەكان (financial intermediaries)، ئەو ئامراز و دامەزراوانەن كە بە هۆیانەوە لە ئابووریدا پاشەكەوت دەكرێ و ئەو پاشەكەوتانەش دەدرێنە وەبەرهێن و وەبەرهێنان دەكرێن.
Clearing market
دۆخی هاوسەنگیی بازاڕ (یان پاكانەی بازاڕ). ئەو بازاڕەیە كە تێیدا نرخ ئەوەندە نەرمە كە بە خێرایی خواست و خستنەڕوو هاوسەنگ دەكات. لە بازاڕێكی هاوسەنگدا، هیچ جیرەبەندییەك، سەرچاوەیەكی بێكار و بەگەڕنەخراو، یان خواست و خستنەڕووی زیادە لەئارادا نییە. لە كردەوەدا، ئەمە بۆ زۆر كەلوپەل و بازاڕی دارایی دانراوە، نەك بۆ كرێكار و زۆر بازاڕی شمەك.
Competitive market
بازاڕی ڕكەبەرایەتی. سەیری ڕكەبەرایەتیی تەواو بكەن.
Cost Marginal
تێچوونی سنوورەكی. واتە تێچوونی زیاتری (یان بەرزبوونەوەی سەرجەم تێچوون) بەرهەمهێنانی 1 یەكەی زیاتری شمەكێك (یان كەمبوونەوەی سەرجەم تێچوونە بە هۆی بەرهەمهێنانی 1 یەكەی كەمترەوە).
Diminishing marginal utility, law of
یاسای كەمبوونەوەی كەڵكی سنوورەكی. ئەگەر شمەكێك زۆر بە كار بهێنرێت، واتە زۆری لێ بە كار بهێنرێت، ئەوا كەڵكی سنوورەكییەكەی كەم دەبێتەوە.
Efficient financial market
بازاڕی كارامەی دارایی. بریتییە لەو بازاڕە داراییەی كە تایبەتمەندییەكانی بازاڕێكی كارامەی هەیە.
Efficient market (also efficient-market theory)
بازاڕی كارامە (یان تیۆریی بازاڕی كارامە). بریتییە لەو بازاڕە یان ئەو تیۆرییە كە تێیدا سەرجەم زانیاریی نوێ بە خێرایی لە لایەن بەشداربوانی بازاڕەوە دەقۆزرێتەوە و بەگەڕ دەخرێ و دەستبەجێ لە نرخی بازاڕدا ڕەنگ دەداتەوە. لە ئابووریدا، تیۆریی بازاڕی كارامە وای داناوە كە سەرجەم زانیارییەكانی بەردەستی ئێستا پێشتر لە نرخی پشك (یان دارەتەكانی تردا) ڕەنگیان داوەتەوە.
Financial markets
بازاڕە داراییەكان. ئەو بازاڕانەیە كە خزمەتگوزاری و بەرهەمەكانیان لە ئامڕازە داراییەكانی بۆ نموونە وەك پشك و بۆند پێك دێت.
Foreign exchange market
بازاڕی دراوگۆڕینەوەی بیانی (یان هەر بازاڕی دراوگۆڕینەوە). ئەو بازاڕەیە كە دراوی جیاوازی وڵاتانی تێدا ئاڵوێر دەكرێت.
Law of diminishing marginal utility
یاسای كەمبوونەوی كەڵكی سنوورەكی. سەیری یاسای كەمبوونەوەی كەڵكی سنوورەكی بكەن.
Marginal Products (MP)
بەرهەمی سنوورەكی (MP). واتە یەك یەكەی زیاتری بەرهەم لە ئەنجامی 1 یەكەی زیاتری سەرچاوەیەكی دیاریكراودا، لەگەڵ مانەوەی هۆكارەكانی تر وەك خۆیان. هێندێک جاریش پێی دەڵێن بەرهەمی فیزیكیی سنوورەكی (marginal physical product).
Marginal Revenue Product (MRP) (of an input)
داهات یان دەسكەوتی سنوورەكیی بەرهەمی (MRP) (سەرچاوەیەك). داهاتی سنوورەكییە كە جارانی بەرهەمی سنوورەكی دەكرێت. ئەمەش ئەگەر كۆمپانیا 1 یەكەی زیاتری سەرچاوەیەك بكڕێت و بیخاتە گەڕ و یەكەی زیاتری بەرهەمهێنراو بفرۆشێت، ئەوا داهاتی زیاتری لێ دەكەوێتەوە.
Marginal cost
تێچوونی سنوورەكی. ئاماژەیە بە تێچوون و سنوورەكی.
Marginal principal
پرەنسیپی سنوورەكی (مارجیناڵ، یەكەی كۆتایی، دوایین یەكە). چەمكێكی بنەڕەتییە كە پێی وایە ئەگەر تێچوونی سنوورەكی و قازانجی سنوورەكیی كارەكانی خەڵك یەكسان بن، ئەوا داهات یان قازانجی خەڵك بۆ بەرزترین ئاست زۆر دەبێت.
Marginal product theory of distribution
تیۆریی بەرهەمی سنوورەكی لەمەڕ دابەشكردن. ئەو تیۆرییەی دابەشكردنی داهاتە كە لە لایەن جۆن بی كلاركەوە خراوەتە ڕوو. بەپێی ئەم تیۆرییە هەر سەرچاوەیەكی بەرهەمدار بەپێی بەرهەمە سنوورەكییەكەی (پارەی) بەر دەكەوێت.
Marginal propensity to consume (MPC)
مەیلی سنوورەكیی بەكاربردن (MPC). واتە بەكاربردنی یەك یەكەی زیاتر بە هۆی دۆلارێكی زیاتری داهاتی داشكاوەوە. جیاوازە لە نێونجی مەیلی بەكاربردن كە بریتییە لە ڕێژەی سەرجەم بەكاربردن لە سەرجەم داهاتی داشكاو.
Marginal propensity to import (〖MP〗_m)
مەیلی سنوورەكیی هاوردە (〖MP〗_m). لە ئابووریی تەڤدا بەرزبوونەوەی بەهای هاوردەیە بەپێی دۆلار (پارە) كە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی هەر دۆلارێكی بەهای GDPیەوە سەرچاوەی گرتووە.
Marginal propensity to save (MPS)
مەیلی سنوورەكیی پاشەكەوت (MPS). ئەو بەشە دۆلارە زیادەی داهاتی داشكاوە كە پاشەكەوت دەكرێت. سەرنج بدەن بەپێی پێناسەكە، MRC + MPS = 1.
Marginal revenue (MR)
داهاتی سنوورەكی (MR). داهاتی زیاتری كۆمپانیایە بە هۆی فرۆشتنی 1 یەكەی زیاتری بەرهەمەوە. لە ڕكەبەرایەتیی تەواودا، MR یەكسانە بە نرخ. لە دۆخی ڕكەبەرایەتیی ناتەواودا MR كەمترە لە نرخ، چونكە بۆ فرۆشتنی یەكەیەكی زیاتر، دەبێ گشت یەكەكانی پێشتری بە نرخێكی كەمتر فرۆشتبێت.
Marginal tax rate
ڕێژەی باجی سنوورەكی. تایبەتە بە باجی داهات، ڕێژەی دوایین دۆلاری داهاتە كە بۆ باج دەڕوات. ئەگەر سیستەمی باج هەڵكشێن بێت، ئەوا ڕێژەی باجی سنوورەكی زیاترە لە ڕێژەی نێونجی باج (average tax rate).