تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Capital gains
بەر (خێر یان دەسكەوتی) سەرمایە. بریتییە لە بەرزبوونەوەی بەهای دارەتێكی سەرمایە وەك زەوی یان پشكی گشتی، خێرەكەش (gain) بریتییە لە جیاوازیی نێوان نرخی فرۆش و نرخی كڕینی دارەتەكە.
Gains from trade
دەسكەوتی بازرگانی. بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی خۆشگوزەرانییە كە بە هۆی ئاڵووێری دڵخوازانەوە بە دەست دێت و یەكسانە بە كۆی زێدەی بەکاربەر و دەسكەوتی بەرهەمهێن لە قازانجەوە.
Collective bargaining
گەنگەشەی بەكۆمەڵ. پڕۆسەی وتوێژ و گفتوگۆی نێوان گرووپێكی كرێكارە (زیاتر سەندیكا) لەگەڵ خاوەنكاردا. ئەم جۆرە وتووێژانە لەسەر هەقدەست، ئیمتیاز و پاداشتی ئیش (fringe benefites) و دۆخی كاركردن ڕێككەوتنی لێ دەكەوێتەوە.